سزادراوانی شیلادزێ بە بڕیاری دادوەر ئازاد کراون بەڵام لە ئاسایشی ھەولێر ھێڵراونەتەوە
هادی
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
"بەشدار حەسەن"سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەریەکە لە "ئەمجەد رێکانی و یوسف شەریف و کۆڤان تاریق و مەحمود ناجی و نێچیرڤان بەدیع" لە سزادراوانی شیلادزێ لە زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێر بە بڕیاری دادوەر ئازاد کراون، بەڵام لە ئاسایشی ھەولێر ھێڵراونەتەوە و ئازاد نەکراون.
وتیشی، ھێشتنەوەی ئەو سزادراوانە لە ئاسایش نایاساییە، لە ئێستاشدا خێزان و خانەوادەی ئەو دەستگیرکراوانە لە بەردەم دەرگای ئاسایشی ھەولێر وەستاون، چاوەڕوانی ئازادکردنیان دەکەن.
ھاوکات لە راگەیەنراوێکدا بۆ رای گشتی، سێ سەۆکایەتییەکەی ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ و نێردە دیپلۆماتیەکانی ھەرێم و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاگادار دەکاتەوە، بێنە دەنگ و ئەو زوڵمەی لەو پێنچ چالاکوانە دەکرێت قبوڵ نەکەن و دەستبەجێ ئازاد بکرێن.



