دەقی بروسکە:

بەتوندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەکەم کە کرایە سەر بنکەی ئاسایشی رۆژھەڵات لەپارێزگای دھۆک و بووە ھۆی شەھیدبوونی کارمەندێک و برینداربوونی کارمەندێکی تر. 

ئەم ھێرشە ئەو پیلانگێڕییە دەردەخات کە دوژمنانی گەلەکەمان دایدەڕێژن بۆ ئاژاوەو پشێوی نانەوە وەک چۆن ھەمیشە ھەوڵ دەدەن ئامانجە گڵاوەکانیان بەدی بێنن لەھەرێمی کوردستان.

لەگەڵ دەربڕینی پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری شەھید ئازاد ئیبراھیم کە بەداخەوە لەو رووداوەدا شەھید بوو، ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ کارمەندی ئاسایش (زیندان مزووری) دەخوازم.


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران