د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری د. جەمال ئەحمەد رەشید بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کارمەندانی گرێبەستی بەشی چاودێری چڕ بەھۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و نەبوونی شایستەی دارایی، زیاتر لە مانگ  و نیوێکە مانگرتنیان راگەیاندووە. 

وتیشی، منداڵ ھەبووە بەھۆی داخستنی ئەو بەشەوە گیانی لەدەستداوە یان بۆ ماوەیەکی زۆر لە چاودێری چڕی نەخۆشخانە تایبەتەکان خەوێندراوە، ئەوەش تێچوویەکی زۆری دەوێت. 

د. پشدەر عەبدوڵا وتیشی، ژمارەی کارمەندانی بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ٢٥ کەس بووە و ١٩یان گرێبەستن، پێشتریش لە سەردەمی کۆرۆنا خزمەتێکی زۆریان کردووە.