لەکۆبوونەوەکەدا کە دکتۆر دارا رەشید ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەشداربوو، باس لەھەوڵەکان بۆ بوژاندنەوەی رێکخستنەکان و بەھێزترکردنی پێگەی یەکێتی کرا لەسنوری پارێزگای ھەولێر، و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە یەکڕیزی ناوخۆیی ھێزی زیاتری داوەتەوە بە یەکێتی لە رووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەکان بەرامبەر نەیارانی یەکێتی دا.

 لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا باس لە بەھێزی پێگەی ئێستای یەکێتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کراو و ئاماژە بەوەدرا؛ کە ھەمیشە یەکێتی بەکردار سەلماندویەتی بەھێزبوونی لە قازانجی ھەموواندایە، ئەوەش دوپاتکرایەوە کە یەکێتی ھەنگاوی بەرپرسیار و نیشتمانانەی ناوەو لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی بڕیار لەسەر پرسەکان دەدات بۆ ئێستا و داھاتووش ھەر ھەنگاوێکیش لەخزمەت کوردستان و خەڵکەکەیدا بێت پشتیوانی لێدەکات. 

ھەر لە کۆبونەوەکەدا، رۆشنایی خرایەسەر دۆخی ئێستای ھەرێم و باروگوزەرانی ھاوڵاتیان و جەختکرایەوە کە؛ ناکرێت ھێندەی تر قورسایی بخرێتەسەر ژیانی ھاوڵاتیان و کێشەی دیکەی جیاجیا دروست بکرێت، بەڵکو پێویستە میکانیزمی باشتر بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستا بگیرێتەبەر.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە؛ یەکێتی ژمارەیەکی زۆر لەکادیری بەتوانا و دڵسۆزی ھەیە بۆیە باشتر دەتوانێت خزمەتی ھاوڵاتیانی کوردستان بکات و ھاوڵاتییانیش چاوەڕێی ئەوەی لێدەکەن.