کەشناسی جیھانی: پێدەچێت ئەمساڵ رێژەی بارانبارین لە ھەرێم زۆر بێت
ئایار
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند رووی لە ھەرێم کردووە و لەئێستاشدا لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین دەستپێکردووە، ئەو شەپۆلەش تاکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، چاوەڕێش ناکەن بەھۆی ئەو بارانبارینەوە لافاو دروستببێت.
دیلان رەشاد وتیشی، بەپێی ھەموو راپۆرتەکانی رێکخراوی کەشناسی جیھانی و ئەزموونی شارەزایان، پێناچێت ئەمساڵ وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان رووبدات، بەڵکو پێدەچێت بۆ ئەمساڵ رێژەی بارانبارین زۆر بێت.
وتیشی، ھەر بەپێی پێشبینییەکان دوای وەرزی زستانیش بەھارێکی باراناوی دێت و باران لە ھەرێم بەردەوام دەبێت.



