دادگای ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکاندا سەپاند
کوردسات نیوز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، محەمەد مەھدی کەرەمی، تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی پارێزگای ئەلبۆرز بە سەرۆکایەتیی دادوەر"موسا ئاسف ئەلحەسنی"بە تۆمەتی دژی ئاسایشی ناوخۆیی و شەڕ لەگەڵ خودا، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیشدا لەژێر ئەشکەنجەی ھێزە حکومییەکاندا بووە.
ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا چوار کەس بەناوەکانی"دانیال محەمەدی و کیان خوڕەمی و سروش شەریفی و ئارین پیری"لە شاری ڕوانسەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان گواستراونەتەوە.
ھاوکات داواکاری گشتی تاران رایگەیاندوە، ٤٠٠ کەس بەھۆی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێرانەوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە، کە ١٦٠ کەس بە پێنج بۆ ١٠ ساڵ و ٨٠ کەسیش سزای دوو بۆپێنج ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، ١٦٠ کەسیش سزای زیندانیکردنی تا ١٠ ساڵ و ٧٠ کەسیش سزای غەرامەی بەسەردا سەپێنراوە.