کوردستانکوردستان

روانگەی عێراقی سەوز تایبەت بە ژینگە و کەشوھەوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەشداریکردنی د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنگرەی جیھانیی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا کە لەمیسر بەڕێوەدەچێت و بە (کوب ٢٧) ناسراوە، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ باسکردنی کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانکاری کەشوھەوا لەسەر عێراق کە بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق پێنجەمی ئەو وڵاتانەیە کە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

روانگەی عێراقی سەوز لە راگەیەندراوەکەیدا داوای لە د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق کردووە بەرەسمی داواکارییەک پێشکەش بکات بۆئەوەی کۆنگرەی جیھانیی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لە داھاتوودا لە بەغداد بکرێت بۆئەوەی سەرجەم وڵاتانی جیھان لە نزیکەوە ئەو کاریگەرییە خراپانە ببین کە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە عێراق روبەڕووی بووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لەئەنجامی شەڕو رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ھێزەکانیان لە گوندی کچان لە سنوری ناحیەی سەنگاو دوو چەکداری تیرۆریستی داعش کوژران .

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان لەکاتی گەمارۆدانیان تیرۆریستەکان رووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە و دوای ٣٠ دەقە شەڕو پێکدادان ھەر دوو چەکدارە تیرۆریستەکەی داعش کوژران.

ئاشکراشیکرد، پێشتر ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم زانیاری وردی ھەبووە لەسەر جموجۆڵەکانیان و خرابوونە ژێر چاودێری وردەوە و پاش رەزامەندی دادوەر ئۆپراسێۆنی دەستگیرکردنیان دەستیپێکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١١/٦) بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کەرنەڤاڵی دەرچونی خولی حەڤدەھەمینی زانکۆی کۆیە لە ھۆڵی فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچو، لەم خولەدا (٩٦٩) دەرچو لە (٣٠) بەشی زانستی جیاجیا بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان پێبەخشرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و مامۆستایان و کەسوکاری دەرچوان ئامادەیبون، لە وتەیەکدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای پیرۆزبایی لە دەرچوان، ڕایگەیاند: مایەی شانازییە بەپێی داتای دەرچوانی زانکۆی کۆیە خانمان ڕێژەی ٤٦٪ی دەرچوانی ئەم خولە پێکدەھێنن، ھەروەھا لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانیش خانمان ڕێژەی ٥٧٪ی خوێندکاران و قوتابیان پێکدەھێنن. ئاشکراشیکرد: لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزارەت چوار ئەندامی ئەنجومەن، سێ سەرۆک زانکۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان لە خانمانی بەتوانای کایەی ئەکادیمین، ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ ئەو ڕاستییەی کە ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ کچان و کوڕانی وڵاتەکەمان بۆ ئەوەی لەڕوی گەیشتن بە زانست و بەدەستھێنانی کارامەیی گەشەبکەن و دەرفەتی یەکسانی گەشەکردنی ئابوریشیان ھەبێت. 

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا د. ئارام محمد قادر ئاماژەی بەوە کرد شاری کۆیە خاوەنی مێژویەکی پرشنگدارە لەبواری زانست و مەعریفەو ڕۆشنگەریدا، خەڵکی دڵسۆزو نیشتیمانپەروەری کۆیە ھەمیشە لە پێشەنگی خەبات و قوربانیدان و جۆشدانی خەبات و بیری کوردایەتی بون، ئێستاش خۆشحاڵین کە دەبینین زانکۆی کۆیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پێش دەکەوێ، ئەم زانکۆیە لە ڕوی ژێرخان و توانای مرۆیی و ئاستی زانستی و بەرھەمی توێژینەوەی زانستی بەردەوام لە گەشەکردندایە، لە ڕیزبەندی نیشتیمانی و ڕیزبەندییە جیھانییەکانیشدا ھەمیشە زانکۆی کۆیە لە ڕیزی زانکۆ پێشەنگەکانی کوردستاندایە.

وتیشی: دیارترین خەسڵەتی زانکۆی کۆیە بریتییە لە فراوانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کارایی تۆڕی ھەماھەنگی و پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەسەر ئاستی جیھان، بۆ ئەمەش دەستخۆشی لێکردن کە ئەمساڵ توانییان گرانتێکی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی Academy British بەھاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئەڵستەری بەریتانی بە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بەدەستبھێنن، ئەم گرانتە تایبەتە بە توێژینەوەکانی بواری سیاسەتی ئابوری پەروەردەو پەرەپێدانی تواناکان لە بواری توێژینەوەکانی تایبەت بە پەروەردە لە کوردستان، ئەم ھەنگاوەتان جێگەی دەستخۆشیەو سوپاسی بریتش ئەکادیمی و زانکۆی ئەڵستەر دەکەم کە ھاوکار بون لەسەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە. بۆ ئەمەش دڵنیایی کردنەوە کە ھەمیشە پشتیوانی سەرسەختی زانکۆکەتان دەبین و پشتیوانی شاری کۆیەی سەربەرزیش دەبین.

لە تەوەرێکی دیکەی وتارەکەیدا وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بە ڕیفۆرم و گەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا کردو ڕایگەیاند: گرنگترین ھەنگاوی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا بریتیە لە کرانەوەی زیاتری خوێندنی باڵا بەڕوی کۆمەڵگەدا، وتیشی: لەپلانماندایە پێداچونەوە بەناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن و بەشە زانستییەکانی زانکۆکانمان بکەین بەزانکۆ حکومی و تایبەتەکانیشەوە، ئەوبەشانەی کە دەرفەتی کاری زیاتر بۆ دەرچوانمان دەڕەخسێنن پەرەی زیاتریان پێ دەدەین و بەشی نوێی پەیوەندیدار بە پێداویستییەکاننی بازاڕی کار دەکەینەوە.

د.ئارام محمد قادر ڕو لە دەرچوانی زانکۆی کۆیە وتی: ھەنگاوی گرنگمان ناوە بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی ناوەندیی وەرگرتن لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی گۆڕینی ئەم سیستمە بە سیستمێکی مۆدێرن کە تیایدا زیاتر ڕەچاوی ئارەزو و خولیا و تواناکانی گەنجان و ئاراستەی پیشەیی دەرچوانی ئامادەیی بکات. وتیشی: خەونی گەورەمان ئەوەیە کە سیستمی خوێندنی باڵای ھەرێم لە ئاستی عیراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سیستمێکی ناوازە بێت و لەسەر بنەمای کواڵیتی و ستانداردی نێودەوڵەتی بنیادبنرێتەوە، خوێندنی باڵا بکەینە ئامرازی پەرەپێدانی کلتور و بەھا نەتەوەییەکانمان بەتایبەت بەھاکانی ئازادی و دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری و لێبوردەیی و پێکەوە ژیان.

لە کۆتاییشدا وتی: ئێمە دەمانەوێت پرسی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا ببێتە پرسێکی نیشتیمانی و بەھاوکاری حکومەت و پەرلەمان و کۆمەڵگەی ئەکادیمی و ھەمو چین و توێژەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی پێکەوە کاری بۆ بکەین. 

ھەر لە ئاھەنگی دەرچوانی زانکۆی کۆیە، د. محمد حەسیب سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتەیەکدا ئاماژەی بە ھەوڵە زانستییەکانی زانکۆی کۆیە کرد بۆ پێشخستنی ئاستی زانکۆ و گەشانەوەی زیاتر لەسەر نەخشەی ئەکادیمی و رۆڵ و پێگەی لەناوەندە ئەکادیمییەکانی ناوچەکەدا. وتیشی: لەگەڵ دەستبەکاربونمان ھەوڵی زیاتر بۆ دەرکەوتنی زانکۆی کۆیە دەدەین لە ڕیزبەندە ناوخۆیی و نیشتمانییەکاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەھۆی خۆپیشاندان و ناڕەزاییە بەردەوامەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران، تائێستا ٦٠ ھاوڵاتی رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون کە ١١یان منداڵ و شەشیشیان ژنن و چوار ھاوڵاتیش لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە و چوار ھەزار کەسیش دەستگیرکراون. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، تائێستا لە ٣٨ شار و ١٠ زانکۆی رۆژھەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان کراوە و ١٥ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش کوژراون.

مەولەوی عەبدولحەمید پێشنوێژ و وتارخوێنی سوننەکانی شاری زاھیدانی ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستانیش رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان توندوتیژییەکی زۆر بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردەھێنن کە تەنھا رۆژی ھەینی لە شاری خاش، ١٦ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون، وتیشی، دەسەڵاتدارانی ئێران ناتوانن بە کوشتن و دەستگیرکردن خەڵک و ناڕازییان بێدەنگ بکەن.

ئەو کەسایەتییەی سوننەکانی ئێران داواشیکرد بە سەرپەرشتی چاودێرانی نێودەوڵەتی لەئێران ریفراندۆمێکی سەرتاسەری بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ناكۆكییەكانی كوردستان كاریگەری زۆری لە بەغداد هەبووە، بۆیە دەیانەوێت، چارەسەری كێشەكان بكەن تاوەكو لە بەغدادیش یەكدەنگی و یەكڕیزی دروست بكەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، تا رادەیەكی باش كاركراوە لەسەر راسپاردەكانی دیداری یەكێتی و ئەو راسپاردانەشی تا ئێستا جێبەجێ نەكراون كاریان لەسەر دەكرێت و جێبەجێ دەكرێن، وتیشی، لە ئێستاوە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ساڵی داهاتوو بۆئەوەی دووبارە دیداری یەكێتی بكرێتەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھێزەکانی کۆماندۆی سەر بە ھەسەدە و ھێزەکانی ئاشایشی ناوخۆ بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانییان شانەیەکی تیرۆریستانی داعش کە لە حەوت کەس پێکھاتبوون، لە قەزای عەزبای باکوری پارێزگای دێرەزوور دەستگیر بکەن.

راشیگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەسیتیشگیرا بەسەر چەکی جۆراوجۆر و ئامێری پەیوەندی و ئەو بەڵگەنامانەی کە تیرۆریستەکان پەیوەندییان بە بەرپرسانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە پەیامێکدا دەڵێت ئەم ساڵیادە جیاوازترە چونکە ئێستا ژنان پێیان ناوەتە قۆناغێکی تری خەباتەوە، بەبڕوابەخۆبونێکی زیاترەوە لە لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی ژیان دەڕوانن و چیتر ئەو چەوساندنەوە و سەرکوت و بێبەشکردن و نابەرامبەرییانە قبوڵ ناکەن کە دەرحەقیان دەکرێت.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە نوسینێکی نافەرمییانە و وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر بەناوی پۆلیسی ھەولێرەوە پیرۆزبای لە کۆنگرەی پارتی دەکات. 

لە پیرۆزبایەکەدا بە شێوازێکی ناڕەسمییانە ناوی مەسعود بارزانی دەبرێت و چەندین لەقەبی بە دوای یەکدا بۆ دانراوە. ھەروەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەڵێت، پیرۆزبای لە "پارتیمان" دەکەین، و لایەنگری خۆی بۆ پارتی ئاشکرا کردوە.  

وەک ئەندامێکی پارتی پیرۆزبای لە پارتی دەکات لە کاتێکدا پێگەی حکومی و پۆلیسی بەکارھێناوە بۆ دەربڕینی پەیامەکەی. ئەوەی پۆلیس لە ھێزێکیتر جیا دەکاتەوە بێلایەنییەتی، بەڵام ئەم پەیامە بە فەرمی پۆلیسی ھەولێر دەکات بە پۆلیسی پارتی نەک حکومەتی ھەرێم. 

بەکار ھێنانی ناو  و پێگە و دەسەڵاتی حکومەت بۆ بەرژەوەنی حزبی و تاکەکەسی لە زۆربەی جیھاندا سزایەکی گەورەی ھەیە.

لە ساڵی ١٩٧٤سەرۆکی ئەمریکا ڕیچارد نیکسن، دوای ئەوەی پێگەی خۆی بەکار ھێنا بۆ سیخوڕی کردن بەسەر دیموکراتەکانەوە، و پلانەکانی زانین و بوویەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، دەستی لە کار کێشایەوە بەھۆی ئەوەی سکاڵای لێ کرابوو و دەنگ لەسەر لابردنی دەدرا لە کۆنگرێسی ئەمریکا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
مەرگی ھونەرمەندی گەورە و ناسراوی کورد (باکووری) خەمێکی گەورەیە و فەرھەنگ و رۆشنبیریی کوردی، کەسایەتییەکی گەورەی لە بوارەکانی موزیک ، نووسین و پەروەردە لەدەستدا.

ھونەرمەند باکووری مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە کاری گەورە و نایابی لەدوای خۆی بۆ گەلەکەمان بەجێھێشت و ناو و ناوبانگی بۆ ھەمیشە لەیادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە، ھاوڕێیان و ھونەرمەندان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانم. لەخوای گەورە داواکارم رۆحی مامۆستا باکووری شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی (٣٣) ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکەم، ھیواخوازم ئەم یادە شکۆمەندە ببێتە مایەی بەدیھاتنی سەرجەم خواست و داخوازییە ڕەواکانی ژنان و سەرکەوتنی ئەو پلان و ئامانجە ستراتیژییانەی کە بەدرێژایی سی و سێ ساڵ لەپێناویدا تێکۆشاوە. 

یەکێتیی ژنانی کوردستان، ھەر لەسەرەتاوە وەک ڕێکخراوێکی بوێر و ڕەچەشکێن، لە ھەوڵی یەکخستنی تواناکان و سەلماندنی ڕۆڵ و پێگەی ژن لە کۆمەڵگەدا و ھێنانەپێشەوەیان لە کۆڕی خەبات و تێکۆشانی شارستانییانە و بەشداریپێکردنیان لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردندا سەرمەشق و پێشەنگ بووە. پێگەیاندنی دەیان ژنی سەرکردە لە ڕیزەکانی ئەم ڕێکخراوەدا گەواھیدەری مێژووی پڕ سەروەریی یەکێتیی ژنانی کوردستانە. 

ئومێدەوارم ھەمیشە لە پێشەنگیدا بمێننەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری دۆزی ڕەوای ژنان و بەدیھێنانی سەرجەم ئامەنجەکان.

د. ڕێواز فائق 
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی ھونەرمەندی کۆچکردوو مامۆستا باکووری

ھونەرمەند و ھونەردۆستانی ئازیز
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی دیاری گەلەکەمان مامۆستا (باکووری)م بیست.

کۆچکردوو رۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە پێشخستنی مۆسیقا و ھونەری رەسەنی کوردی بەشێوەیەکی گشتی، کۆچکردنیشی کەلێنێکی گەورەیە بۆ ھونەر وخزمەتکردنی ئەو سێکتەرە. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و بنەماڵە و ھونەرمەندان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەی ھونەرمەندی گەورە مامۆستا باکووری

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی گەورەو بەناوبانگی کورد مامۆستا باکووری-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.

مامۆستا باکووری ھونەرمەندێکی گەورەو دیاری کوردستان بوو، زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی گەورەی رەوتی ھونەری کوردی کرد، دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو، رۆڵی گەورەی ھەبوو لە پێگەیاندنی دەیان ھونەرمەندی کورد، کۆچی دوایی ئەم کەڵە ھونەرمەندە زیانێکی گەورەیە بۆ ھەموومان.

بۆ کۆچی دوایی ئەم ھونەرمەندە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو ھاوڕێیان و سەرجەم ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، یادو یادەوەری بەخێر بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٤ی جوتیاران گەیشتووە و بڕەکەی ٣٧ ملیار دینارە.

 وتیشی، بڕیاروایە ھەفتەی داھاتوو پڕۆسەی دابەشکردنی پارەکە دەستپێبکەن.

نەوزاد شێخ کامیل لەبارەی ئەوەی بۆچی بە تەنھا پارەی ساڵی ٢٠١٤ گەیشتووە، وتی، بۆئەوەی تێکەڵبوون روونەدات، تەنھا پارەی ٢٠١٤ ھاتووە و دوای تەواوکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی پارەکە، شایستەی ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ش دەگاتە ھەرێم و ناردنی پارەکەش ھیچ کێشەیەکی سیاسی و تەکنیکنی نییە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەبارەی پشکی پارێزگاکانیش رایگەیاند، لەو ٣٧ ملیار دینارەی ساڵی ٢٠١٤، زیاتر لە ١١ ملیاری پشکی پارێزگای ھەولێر و زیاتر لە ١١ ملیاری پشکی پارێزگای سلێمانی و زیاتر لە ١٢ ملیاریش پشکی پارێزگای دھۆکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستۆڵتنبێرگ لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا دەچێتە ئیستەنبوڵ و ئێوارەی ئەمڕۆ چاوی بە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکەوێت و دواتر کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ئەنجام دەدەن. 

رۆژی ھەینیش  لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکانیشدا میکانیزم و رێکارەکانی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ و قەیرانی ئۆکراین تاوتوێ دەکەن. 

ستۆڵتنبێرگ تا رۆژی ٥ی ئەم مانگە لە تورکیا دەبێت و راشیگەیاندووە، پێشوازی لە کاری ھاوبەشی سوید و تورکیا دەکات، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵ ئۆڵڤ کریسترسون سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید، کە بڕیارە سەردانی تورکیا بکات. 

وتیشی، دڵنیایە لەوەی لە پەرلەمانی ھەر ٣٠ دەوڵەتەکەی ئەندام لە ناتۆ، رەزامەندی لەسەر بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ دەدرێت، بەڵام ئەردۆغان رۆژی شەممە جارێکی تر دووپاتیکردەوە کە رێگە بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە نادات، ئەگەر پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن سەبارەت بە رەواندنەوەی مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە:

لەیادی سی و سێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستاندا پیرۆزباییەکی گەرم لەسکرتێرو دەستەی دامەزرێنەرو سکرتاریەتی ئێستا و سەرجەم  ژنانی  تێکۆشەری  ئەو رێکخراوە دەکەین.

رێکخراوەکەتان کە لەو رۆژگارە سەختەی خەباتدا لەپاش کارەساتی ئەنفال و لەشاری سەقز دامەزرا، ورەی بەخشی بەژنانی تێکۆشەری نێو ریزەکانی یەکێتی و ژنانی تری بیروڕا جیاوازی نزیک لەگۆڕەپانی سیاسی  کوردایەتی بۆ خەبات لەپێناو  بەدەستھێنانی مافەکانتان.

 لەو رۆژەوە تاوەکو ئیمڕۆ چالاکیەکانتان، خەبات و تێکۆشانی بەردەوامتان لەبڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لەنێو ریزەکانی ژنان و کچاندا بۆ چەسپاندنی یاساکانی پاراستن و پارێزگاری لەمافەکانتان کە یەکێتی و سەرۆک مام جەلال پشتیوانێکی بەردەوامتان بوون، نیشانەی کۆڵنەدانی ئێوەیە.

جارێکیتر  وێڕای پیرۆزبایی  گەرممان بۆ یادە پڕ شکۆکەتان . ھیوای  سەرکەوتنی زیاترتان  بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...546547548549550...956