کوردستانکوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری ھەولێر لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبوویەوە.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا کە زیاتر لە سەعاتێکی خایاند تاوتوێی چەند پرسێکی "گرنگ"ی پەیوەست بە رەوشی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی کرا.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی نیگەرانییەکانی یەکێتی لە سیستمی حکومڕانی ھەرێم و پرسی دەستگیرکراوانی بادینان و ئازادی رادەربڕین لە ھەرێمی کوردستان. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حزب و لایەنە سیاسییە کوردییەکانی شاری کەرکوک کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی شارەکە و بڵاوکردنەوەی ھێزی ئەمنی لە شەقامەکان و تەعریب کرد.

دوای کۆبوونەوەکە رەوەند مەلا مەحموود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەموو کێشە و گرفتە سیاسی و ئەمنی و ئیداری و خزمەتگوزارییەکانی کەرکوک بە نوسراوێکی لایەنەکان ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکوک و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.

وتیشی، شەوانە بەبێ بڕیاری دادوەر، لە کەرکوک پشکنین بۆ ماڵان دەکرێت و کاری ناڕەوادەکرێت، کە جێگەی قبوڵکردن نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسیان لەوەشکردووە، ئەو راپۆرتانەی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی کچەکەیان بڵاوکراونەتەوە کەموکوڕیان تێدایە و روون نییە کە چی بەسەرھاتووە.

پێشتریش خانەوادەی ژینا ئەمینی رایانگەیاندبوو، رەخنەیان لەو راپۆرتە پزیشکییانە ھەیە کە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی کچەکەیان بڵاوکراونەتەوە.

جێی ئاماژەیە پێشتر پزیشکی دادی تاران لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی رەتیکردبووەوە لەکاتی دەستگیرکردنیدا ھیچ زیانێک بەر سەری ناوبراو کەوتبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەشار فایەق خەڵکی قەزای بەردەڕەشە و تەمەنی ٢١ ساڵە و خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی بوو لە زانکۆی ئەھواز.

وتیشی، چوار رۆژ لەمەوبەر لەناو پارکێکی شاری ئەھواز لە ئێران لەلایەن دوو کەس لێیدراوە و دواتر پێنج کەسی تر ھاتوون و بە ھەموویان بە حەوت چەقۆ برینداریان کردووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، بەشار ماوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی داوادەکەن تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سەعات دووی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تێیدا، کاروباری ناوخۆیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رەوشی سیاسی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە و دوایین پێشھاتەکان تاوتوێ دەکرێن. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەنجێک کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ەو سێ سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و بەو ھۆیەشەوە لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  گەنجەکە بڕی ١٨٠ ھەزار دۆلاری لە ھاوڵاتییان وەرگرتووە و پێیوتوون کە لە بۆرسەی دراوی ئەلیکترۆنیدا بەکاریدەھێنێت و دواتر پارەی زیاتریان دەداتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکە لەئێستادا دانی بەوەداناوە کە زەرەری کردووە لە بۆرسەی دراوە ئەلیکترۆنییەکاندا و مایەپووچبووە، لەئێستاشدا راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە". 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیندار زێباری لە ورۆکشۆپی جێبەجێکردنی پلانی ھەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ٤٩٣ بڕیاری دادوەریی بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی دەرچووە، کە ٣٣٧ بڕیاریان جێبەجێکراون و ٤٠٤ کەس تۆمەتی گەندەڵیان لەسەربووە.

دیندار زێباری وتیشی، ھەنگاوی گەورە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نراوە و داوایان لە دەسەڵاتی دادوەری کردووە، کەیسەکانی گەندەڵی یەکلایی بکرێنەوە و چیتر دوانەکەون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

بەڕێزان  کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان 
پاش رێزو سڵاو 

بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان  و ھەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین . 
ئومێدمان وایە  راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە  بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی  و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی ھاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆش لە زۆربەی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایی خۆپیشاندان کراوە و ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش بە گازمی فرمێسکڕێژ و چەندین شێوازی تر روبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و ژمارەیەک خۆپیشاندەریش لە رۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران کوژران و برینداربوون.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاویش بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەماوەی ٥٠ رۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکاندا لە ٣٨ شاری رۆژھەڵاتی کوردستان، لانیکەم ٦١ ھاوڵاتی کوژراون و زیاتر لە پێنج ھەزار کەسیش بەھۆی تەقەکردنی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران برینداربوون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەنج پشدەری رۆژنامەنووس لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند: یەکێک لە کۆچبەرە رزگاربووەکانی ناو ئەو یەختەی کە پێنج رۆژ پێش ئێستا لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان ژێرئاوکەوت، کوڕێکی کوردە و ئەمڕۆ پێی راگەیاندووە کە لەلایەن یۆنانەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ھیچ ھەواڵێکی نوێ لەبارەی چارەنووسی کۆچبەرە بێسەروشوێنەکانی سەر یەختەکەوە نییە.

رۆژی ٢ی تشرینی دووەم، یەختێک کە ھەڵگری ٧٠ کۆچبەر بوو لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان ژێرئاوکەوت و بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا ٢٨ تەرم دۆزراونەتەوە و ١٢ کەسیش رزگارکراون، ھەروەھا ژمارەیەکی دیکەی کۆچبەریش بێسەروشوێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی پیلانێکی تیرۆریستانی داعش بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێم شکست پێدەھێنن و لە ئۆپراسیۆنێکیشدا دووچەکداری داعش دەکوژرێن و تیرۆرستێکی داعش کە ژنە بە برینداری دەستگیردەکرێت .

پاش ئەوەی رۆژی ٣ / ١١ / ٢٠٢٢ سێ تیرۆریستی داعش کە یەکێکیان ژن بوو لەقەزای چەمچەماڵەوە بەڕێکەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بە مەرامی بنیادنانی حەشارگەیەک بۆ تیرۆریستانی داعش و ئەنجام دانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم کە پێشتر ئامادەکارییان بۆ کردبوو تا ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستی تر بێنە ناوچەکە دەست بەجێبەجێکردنی پیلانەکانیان بکەن.

ھێزەکانمان لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان کرد و ناوچەی سەنگاو خرایە ژێر چاودێری وردەوە کەدوای دڵنیابوون و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی تاوەنبارەکان دەستیپێکرد و لەشەوی ٦ / ٧ ی ١١ ی ٢٠٢٢ لە شاخی ئاژداخ لەنزیک گوندی کچان لەناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە لەکاتی ھەوڵدان بۆدەستگیرکردنیان رووبەڕووی ھێزەکانمان بوونەوە پاش ٣٠ دەقە توانرا ھەردوو تیرۆریست  (ک، س م) و ( م ، ع ، م ) بکوژرێت و تیرۆریست  ( ش ، ن ، ع ) بە برینداری دەستگیربکرێت .


زانیاری لەبارەی تیرۆریستەکانەوە  

١-تێرۆریستی کوژراو  (ک، س م) موالید  (١٩٧٥ ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕینە ، خێزاندارەو سێ منداڵی ھەیە  و پێشینەی کاری توندڕەویی ھەبووە و بەیعەتیان بەتیرۆریستانی داعش داوەو پیلانیان ھەبووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەکدارانی داعش بێنە ناوچەکە .

 ۲- تێرۆریستی کوژراو  (م ، ع ، م ) دانیشتوی چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕین موالید ١٩٩٨ ، خێزاندارە ھاوسەرەکەی  بەناوی ( ش ، ن ، ع ) ئەندامی گروپەکەبووە 
ھەردووکیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەھەمان شێوە مەرامیان بووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن .

٣- تێرۆریستی بریندار ( ش ، ن ، ع ) کە رەگەزی ژنە و ھاوسەری تێرۆرست ( م ، ع ، م ) بەھەمان شێوە فکری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووەو بەیعەتی پێداون و ئامادەبووە بەشداری بکات لە کردەوە تیرۆریستیەکان .

لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەوبارەیەوە بەردەوامە 

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کە پێکھاتووە لە (٤٣) لیژنە، لە مانگی (١٠) (٨)ھەزارو (٩٤٢) سەردانیان بۆ مارکێت و بازاڕ و کارگەکان و ئوتێل و خواردنگەکان و سیتی و ئارایشتگا و تەواوی شوێنی کارکردنەکانی سنوری سلێمانی کردووە و بەدواداچونیان بۆ نرخ و کوالێتی خۆراک و شمەک کردووە. 

بەپێی راپۆرتی کۆتایی مانگ، لە مانگی رابردوودا (١٣٢٣) پسوڵەی سەرپێچی و ئاگادارکردنەوە دۆاوە بە خاوەنی شوێنکارەکان و (١٠٣) شوێنیش داخراون. ھاوکات (١٨) شوێن دراون بە دادگا و نزیکەی (١٧) تۆن خۆراک و شمەکەی نەشیاو تەلەف کراون.

ھەر لەو مانگەدا بڕی (٤٥) ملیۆن دینار سزای مادی سەرپێچیکاران دراوە.

بەپێی ئاماری لیژنەکان تەواوی ژمارەکان بەراورد بە مانگی پێشتری ئەمساڵ لە سەردان و سەرپێچی و داخستنەکان زیادیان کردووە.

ھاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی ھەبونی گومان، یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ـەوە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەنج پشدەری، چالاکوان لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمانەی لە رووداوی نقومبوونی یەختەکەی یۆنان دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە ٢٦ تەرم. وتیشی، یەکێک لە تەرمەکان لەلایەن کەسوکارییەوە ناسراوەتەوە کە ھاووڵاتییەکی تەمەن ٤١ ساڵە بە ناوی (زانا قادر) و خەڵکی پیرەمەگروونە، زانا قادر خێزاندار بووە و لە دوای خۆی سێ منداڵی جێھێشتووە.

بەرەبەیانی رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، یەختێکی کۆچبەران بە ٧٠ سەرنشینەوە لە تورکیا بەرەو یۆنان بەڕێکەوت، دواتر لە نزیک دوورگەی کاریستۆس یەختەکەیان ژێرئاوکەوت. تا ئێستا ١٢ کۆچبەری ئەو رووداوە رزگارکراون و تەرمی ٢٦ کۆچبەریشیان دۆزراوەتەوە، چارەنوسی ٣٢ کۆچبەری تریش نادیارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...545546547548549...956