دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بڕيارى ئهمڕۆى دادگهى باڵاى فيدراڵيى عێراق به نادروستيى ناردنى شايستهى دارايى و مووچهى مووچهخۆرانى ههرێمى كوردستان لهلايهن حكوومهتى فيدراڵيى عێراقهوه له ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى تهواو نادادپهروهر و ستهمكارانهيه. ئهو بڕياره نهك تهنيا مووچهخۆران و خهڵكى كوردستان كه هاووڵاتيى عێراقن، بهڵكو تهواوى پرۆسه و سهقامگيريى سياسى و ئهو ڕێككهوتنهش به ئامانج دهگرێت كه حكوومهتى نوێى فيدراڵيى عێراقى لهسهر دامهزراوه.
عێراق به پرۆسهيهكى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسهقامگيريدا تێپهڕى تاكو دواجار حكوومهتێك له بهغدا هاته كايهوه كه خهڵكى عێراق هيوا و ئومێديان لهسهر قۆناغێكى سهقامگير و باشترى داهاتوو ههڵچنى. ههموو چاوهڕوانييهك له دادگهى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئهوهبوو كه به پاراستنى بهرژهوهنديى ههموو پێكهاتهكانى عێراق و به ڕهچاوكردنى دۆخى سياسى، نهبێته هۆى شێواندنى ئهو دهرفهت و كهشه ئهرێنييهى بۆ چارهسهركردنى كيشهكانى وڵات، بهتايبهتى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا دروست بووه و سهقامگيريى سياسيى عێراق نهخاته مهترسييهوه!
ئهم بڕيارهى دادگهى باڵاى فيدراڵيى عێراق لهم كاتهدا، جگه لهوهى گومان و دهيان نيشانهى پرسيارى گهوره دروست دهكات، ههروهها بابهتى پهلهكردن له دهرچوواندنى ياسايهكى تازه بۆ دووباره دامهزراندنهوهى دادگهكه دههێنێته پێشهوه، وهك بهشێكى گرنگ و سهرهكيى ڕێككهوتنى لايهنه سياسييهكان بۆ دامهزراندنى حكوومهتى نوێى فيدراڵيى عێراق.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادە لە تویتێکدا رایگەیاندووە، ھێزە نیشتیمانییەکان ھەوڵێکی زۆریان داوە لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیری و نابێت ھیچ دامەزراوەیەک لە عێراق جارێکی تر مەترسی لەسەر ئەو سەقامگیرییە دروست بکات.
دەشڵێت، کوردستان بەشێکە لەگەلی عێراق و نابێت دەست بۆ قوتی ژیان و سامانیان ببرێت بەرێگەیەکی پێچەوانەی لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان کە حکومەتی نوێی عێراقی لەسەر پێکھێنراوە.
عیماد حسێن لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٢:١٠ خولەکی شەوی رابردوو لە گوندی گربیش لە ناحیەی دینارتە لە ئاکرێ، ژن و پیاوێک پێکەوە کوژراون، وتیشی، ژنەکە تەمەنی ٣٤ ساڵە و پیاوەکەش تەمەنی ٣٧ ساڵە.
راشیگەیاند، رووداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو دوو مامۆستایە خەڵکی گوندی "پەسوێ"ی سەر بە پیرانشارن و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان نییە، لە کاتی رفاندنیشیان لە لایەن ھێزەکانی حکومەتەوە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و دەستبەسەر کەلوپەلە شەخسییەکانیاندا گیراوە.
دەستبەسەرکردنی ئەو دوو مامۆستا ئاینییە دوای ئەوە دێت کە مامۆستایانی ئاینی شارەکانی پیرانشار و شنۆ و نەغەدە لە دووەمین راگەیەندراویاندا رایانگەیاند، ئیدانەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دەکەن و ئاماژەشیانداوە بە ئەنجامدانی سزای لەسێدارەدان و ئەشکەنجە و سەپاندنی سزای قورس بەسەریاندا، لەلایەن ھێزەکان و ناوەندەکانی حکومەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ ھێزێکی سەر بە فەوجی چواری لیوای ٣٢ی سوپای عێراق، ھەڵیکوتاوەتە سەر گوندەکانی "خەرابە و پەڵکانە و سەربەشاخ و گابەڵەکە و شانەغە" لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و بەڵیننامەیەکیان بەسەر دانیشتووانی ئەو گوندانە دابەشکردووە و داوایان لێکردوون سەردانی لیژنەی کشتوکاڵی کەرکوک بکەن.
راشیگەیاند، ھەر ئەمڕۆ بەھۆی فشاری عەرەبەھاوردەکانەوە کێشە لەنێوان کوردانی گوندی یەنکیجەی ناوچەی تاڵەبان لە سنوری داقوق و عەرەبە ھاوردەکانی گوندی کڵیسە دروستبووە و عەرەبە ھاوردەکان مەڕوماڵاتەکانیان کردووەتە ناو زەویوزاری چەند جوتیاریکی گوندی یەنکیجە، بەو ھۆیەوە گرژی لەنێوان ھەردوولادا دروستبووە و دواترعەرەبە ھاوردەکان ناچارکراون گوندەکە بەجێبھێڵن.
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێشتا زیاتر لە ١٣٥ھەزار ئاوارەی ئێزیدی نەگەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان و لە کەمپەکاندا دەژین، وتیشی، لە سنوری شەنگال ٨٢ گۆڕی بە کۆمەڵ ھەڵدراونەتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کەمتەرخەمبوون لە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ رووفاتەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
دیندار زێباری وتیشی، ئەو منداڵانەی باوکیان تیرۆریستی داعش بووە، گرفتی یاساییان بۆ دروستبووە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکات.
شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەکان تەواوبوون و لە مانگی داھاتووەوە مووچەی خانەنشینان بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەشدەکرێت، واتە خانەنشینانی مەدەنی مووچەی مانگی یەک بەو کارتە وەردەگرن.
شۆخان عومەر ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی رابردوودا ئامێرەکان تاقیکراونەتەوە و ھیچ کێشەیەکیان نەبووە و پڕۆسەکە سەرکەوتوو بووە.
لەئێستادا لە ھەرێمی کوردستان ٢٢ بانکی حکومی کراوە بە ئەلیکترۆنی و نزیکەی ٢٣٠ ھەزار خانەنشین ھەیە.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پلاندانان رێژەی دانیشتوانی ھەرێم لە ئێستادا ١٤%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت، بەپێی ماددەی ١٢١ی دەستوریش نابێت پشکی ھەرێم لە ١٤% بودجەی عێراق کەمتر بێت.
وتیشی، ئێستا بودجەی عێراق بە ٢٠٠ تریلیۆن دینار دیاریکراوە، بەوپێیەش پشکی ھەرێم لە بودجەی ئەمساڵ ٢٨ تریلیۆن دینار دەبێت.
"کەریم شکور" جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو دەستەی سەرۆکایەتی لیژەکانی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکرێنەوە، بەھۆی ئەوەی کورد ١٩%ی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدەھێنێت لە کۆی ٢٥ لیژنەی ھەمیشەیی سەرۆکایەتی چوار لیژنەی بەردەکەوێت.
وتیشی، کوتلە کوردستانییەکان سەرۆکایەتی لیژنەکانی"لیژنەی یاسایی و تەندروستی و پەیوەندییەکانی دەرەوە و لیژنەی کۆچ وکۆچبەران"یان بەردەکەوێت.
کەریم شکور باسی لەوەشکرد، ھەروەھا بۆ لیژنەکانی دەستپاکی و ئاسایش و بەرگری و دارایی و کاروباری شەھیدان و ھەرێمەکان و گواستنەوە و گەیاندن و کارەبا جێگری یەکەمی بەر کورد دەکەوێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بە رێککەوتن سەرۆکایەتی ئەو لیژنانە دابەش دەکەن.
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک، بە پێچەوانەی یاسا و داوایەکیان و بە ڕەچاونەکردنی ھاوسەنگیی لە پۆستەکانی ئیدارەی کەرکوک و قەزاکانی ئەو پارێزگایە، قائیمقامێکی بۆ قەزای داقوق داناوە و پۆستەکەشی داوە بە کەسێک لە پێکھاتەی عەرەبی لە کاتێکدا ئەو پۆستە ماف و پشکی پێکھاتەی کوردە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، زۆر بە تووندی لە دژی ئەو بڕیارە دەوەستنەوە و داوای دەستوەردانی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش وەک بەشێک لە پەرلەمانتارانی کەرکوک رۆژی چوار شەممە لەناو بینای قائیمقامیەتی قەزای داقوق دەمێننەوە تا ھاتنەدەنگی لایەنی پەیوەندیدار و ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، داواش لە خەڵکی قەزاکە دەکەن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەبەردەم قائیمقامیەت کۆببنەوە.
سەرۆکی ھەرێم لە دیدارێکدا لەگەڵ وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پرسەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردن و دیارییکردنی ڕۆژێک بۆ دەنگدان.
وتیشی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و ئەو کەشە ئەرێنییەی ئەم دواییە بۆ گفتوگۆی نێوان ھەردوولا و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھاتووە ئاراوە، بەتایبەتی دەربارەی یاسای بودجەی عێراق و یاساکانی نەوت و گاز و دابەشکردنی داھاتەکان، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئارامی و سەقامگیریی وڵات.
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا ھاتووە، "کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی دیار و کەسوکاری ئەنفال و تێکۆشەری دەڤەری گەرمیانەو چەندین قوربانییان لەپێناو گەلەکەمان داوە، لەدەستدانی مایەی نیگەرانیمانە."
دەقی پەیامەکە:
برای بەڕێزم کاک شێخ جەلال سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە شێج جەبار)ی دایکی بەڕێزتانم بیست. بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە ئێوەو کەسوکارتان دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی دیار و کەسوکاری ئەنفال و تێکۆشەری دەڤەری گەرمیانەو چەندین قوربانییان لەپێناو گەلەکەمان داوە، لەدەستدانی مایەی نیگەرانیمانە.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی کەسوکارو ھاوڕێیانی بێت و کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، وەفدێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە گردی زەرگەتە کردووە و لەگەڵ عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشێک لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی لە کۆبوونەوەدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکە دوایین گۆڕانکارییەکانی ھەرێم و عێراق و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی شارەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بریارێکی بۆ ئەو بازرگان و کۆمپانیایانە دەرکردووە کە خواردەمەنی و پێداویستی رۆژانەی ھاوڵاتیان ھاوردە دەکەن، بەشێوەیەک لەکاتی کڕینی ئەو پێداویستیانە، لە بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلاریان پێدەدرێت بە ١٤٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار، لەپێناو دروست نەبوونی گرانی لەبازاڕدا.
وتیشی بەڵام ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە و گرفتی بۆ بازرگانان دروستکردووە، بۆیە ھەموو ھەولێک دەدەن بڕیارەکە بازرگانانی ھەرێمیش بگرێتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی ٢١ی ئەم مانگە ھێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەیی و کڵاشینکۆف تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ کردووە و بەھۆیەوە پێنج کۆڵبەریان بریندار کردووە.
رێکخراوی ھەنگاو ڕاشیگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان لە رۆژھەڵاتی کوردستان، نزیکەی ١٦١ کۆڵبەر کوژراو و برینداربوون، ئەو ئامارەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ لە ٢١١% زیادیکردووە.