کوردستان

لەبارەی بڕیارەکەوە تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە یەکی نیسانەوە، ئەو گەشتیارانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە گەشت دەکەن، ئەگەر ھەردوو ژەمە ڤاکسینەکەی وەرگرتبێت یان یەک ژەمە ڤاکسینی "جۆنسن ئاند جۆنسن"ی وەرگرتبێت، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا نابێت، بەڵام ئەوانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە پێویستە دیکۆمێنتێکی باوەڕپێکراویان پێبێت، کە لە لایەنێکی تەندروستییەوە وەریگرتبێت و ئاماژەی بەوە کردبێت، ئەو کەسە ناتوانێت ڤاکسین وەربگرێت، کە لەو کاتەدا کەسەکە لە کاتی ھاتن یان ڕۆشتن، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی خانەنشینێکی تەمەن ٨١ ساڵ بە ناوی فەتاح ڕەزا گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی  سلێمانی کرا.

لە ماوەی ئەم مانگە ئەوە چوارەم حاڵەتی گیان لە دەستدانی خانەنشینانە لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا و پێش پشووی نەورۆز دوو خانەنشین لە سلێمانی و خانەنشینێکی تر لە سۆران نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لە دەستدا.

بەھۆی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان و بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. بێستون حەمە ساڵەح ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پێویست بوو لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بە یەکگرتووی بچوونایەتە بەغداد بۆ یەکلایکردنەوەی کۆی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە کوردەوە ھەیە.

وتیشی، ئەگەر ھیچ گۆڕانکاریی و ڕێککەوتنێک ڕوونەدات و ھەمان ھەوڵی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دووبارە ببێتەوە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بەشداری کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو کرێکارەی گیانی لە دەستداوە، ناوی ڕێباز کەمالە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣یە و خەڵکی  گوندی "گرێزە"ی سەر بە ناحیەی عەربەتە.

بە پێی زانیارییەکان، سێ کرێکاری تریش بەھۆی ڕووداوەکەوە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داواکارییەکانیان خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە مووچەی ھەردوو مانگی شووبات و ئاداریان بەخێرایی پێبدرێت و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگەڕێتەوە و سەرجەم مووچە و شایستە داراییە پاشەکەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.

لەبارەی گردبوونەوە و بایکۆتی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ "د. ڕەزا حەسەن" سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو داھاتەی بۆ مووچەی زانکۆکان بۆ بانکەکان دەنێردرێت کەمە و بەشی مووچەکان ناکات. وتیشی، بەڵێنیان پێدراوە کێشەی مووچەی زانکۆکان چارەسەر بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، حکومەت ڕۆژانە ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەدات بە کۆمپانیایەک و یەک ملیۆن لیتر بەنزینی لێ بەرھەم دێت، کە یەک لیتری ئەو بەنزینە نادرێت بە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین.

ڕوونیشیکردەوە، حکومەت لەبەر خاتری کۆمپانیایەک ڕێگە نادات بەنزین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان گەزنەیی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە وتەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکرێت بەو جۆرەش داھاتی نەوتی ھەرێم گەیشتووەتە ٩٣٤ ملیار دینار، جگە لە داھاتی ناوخۆ، کە بەو داھاتەوە، داھاتی حکومەت دەکاتە سەروو یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار.

وتیشی، داھاتی دەروازە ناڕەسمییەکان ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و داھاتی دەروازەکانی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەرانیش نادیارە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستێکی سیاسی دەیەوێت بە ئەنقەست دابەشکردنی مووچە دوابخات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکی نێوانیاندا باسی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان، ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەکە کرا.

سەرۆکی پەرلەمان، دووپاتی کردەوە کە سازان و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش کلیلی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانە. وتیشی، ھیواخوازن لایەنە سیاسییەکان ھەنگاوی کردەیی بنێن و زەمینەسازیی گونجاو بڕەخسێنن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان تیشکی خستە سەر چەند لایەنێکی کاری پەرلەمان لەم خولەی ئێستا و بایەخی دەرچوواندنی ئەو یاسایانەی کە لەم خولەی پەرلەمان دەرچوون خستەڕوو و ڕِایگەیاند، "کاری لەپێشینەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، گرنگیدان بوو بە بەھێزکردنی سێکتەرەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و بازرگانی، بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان تەنھا پشت بە کەرتی نەوت و سەرچاوە سرووشتییەکان نەبەستێت".

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی پەرلەمان سوپاسی وڵاتی ئیتاڵیا و ھێزەکانی ھاوپەیمانانی کرد، لە یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی داعشدا.

لای خۆشیەوە میکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ خستنەڕووی ھەموو ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و ھەردوولاش جەختیان لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەڕوداوێکی تری ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان بارھەڵگرێک و پاسکیل سوارێک لە گەڕەکی شەھیدان، پاسکیل سوارەکە برینداربوو، ھاوکات بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا ھایلۆکس و دووتەنی بارھەڵگر، لە سەر ڕێگای کەلار ڕزگاری، چوار کەس برینداربوون و سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لەلایەن تیمەکانی ھاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ھەر سێ ڕوداوەکە دەستی پێکردوە، بەمەبەستی زانینی ھۆکاری ڕووداوەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەکی سەربازی ھەسەدە لە شارۆچکەی سوسە راگەیاند , تەرمی دوو شەڕڤانی ھەسەدە لە لایەن دانیشتوانی گەرەکی سەفافنە لە ناوەراستی شارۆچکەکە دۆزراونەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش کردووە کە سێ ئەندامی ھەسەدە لە کاتی ئەرکێکی سەربازی رەفێندراون و تا ئێستاش چارەنووسی ئەندامی سێیەمیش دیار نیە.








بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مارتن یەگەر" باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند، نەخۆشخانەکە یەکێکە لەو ٥ نەخۆشخانەیەی ئەڵمانیا لە عێراق دروستیان دەکات، تا ئێستا ٣یانیان کراوەتەوە,دووان لە بەغداد و ئەم نەخۆشخانەیەش لە موسڵ، وتیشی بڕیارە دوو نەخۆشخانەی تر لە سلێمانی و بەسرە بکرێنەوە، تێچووی نەخۆشخانەکانیش لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە دابین کراوە کە بڕەکەی ٢٤ ملیۆن یۆرۆیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئاری عەبدوڵا سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە رایگەیاند، نەبوونی یاسای بودجە بووەتە ھۆی زیادبوونی گەندەڵی، ھاوکات زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، ئەو ناشەفافی و ناداییەی کە ھەیە، ھۆکارەکەی نەبوونی یاسای بودجەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەوەند مەلا مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دیدارەکە لەپێناو نوێبونەوەی یەکێتی و ئۆرگانەکانی سنوری کەرکوک و سەڵاحەددین و گەشەپێدانی رۆڵ و پێگەی یەکێتییە لەو سنورە و دۆزینەوەی رێگەچارەی کرداری و گونجاوە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی یەکێتی لە ھەموو رووەکانەوە.


وتیشی، بۆ سەرخستنی کاری ئەو دیدارە کۆمەڵێک لیژنەی تایبەتمەند لە بوارەکانی ناوچە جێناکۆکەکان و دەستور و سیستمی سیاسی و پەیوەندییەکان و راگەیاندن و تەندروستی و ژنان و چەند بوارێکی تر دانراوە.


رەوەند مەلا مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکرێن و خەڵکانی شارەزا و پسپۆڕیشیان تێدایە و لە کۆتایی دیدارەکەدا راپۆرت ئامادە دەکەن. وتیشی، دیداری یەکێتی بۆ ھەموو شارەکان گرنگە، بەڵام بۆ کەرکوک گرنگییەکی زیاتری ھەیە بەو پێیەی بابەتی ناوچە جێناکۆکەکان لەخۆ دەگرێت کە ئەو پرسە بۆ کورد و کەرکوک و یەکێتی زۆر گرنگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش بەدواداچونەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیرکردنی کەسانی لەیاسا دەرچوو، پاڵپشت بەزانیارییەکانی ھێزەکانی پۆلیس و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەچەند چالاکییەکی جیادا نۆ کەس بەتۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیربکرێن .


پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە کوردن و لە رەگەزی نێر و مێن و توانراوە لە  ناحیەی عەربەت و گەڕەکەکانی ھووانە، کانی کوردە و سەرچنار لەشاری سلێمانی دەستگیربکرێن و بەشێک لەوتۆمەتبارانە لەکاتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەردا دەستگیرکراوان .


راشیگەیاندووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٦ و ٣٠ یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان وکارتێکەرە عەقڵییەکان ڕاگیراون و لەکاتی دەستگیرکرنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی ھیرۆین، دەرزی ھیرۆین و شیشە و کەلوپەلی بەکارھێنانی مادەکان و بەشێک لە تۆمەتبارەکانیش پێشینەی تاوانی دزیکردن و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەریان ھەبوە و پێشتر سزادراون .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشنینییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە ھەور دەبێت و لە پارێزگاکانی دھۆک و کەرکوک و ھەڵەبجەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.


ئاشکراشیکردووە، سبەی سێ شەممە لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و ھەڵەبجە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک.


کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە و لە پارێزگای ھەولێریش چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٦٩ بۆمبی چێنراو و پێنج گوللە تۆپ و ژمارەیەک موشەک و چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە کە ویستویانە بۆ ھێرشکردنەسەر ھێزە ئەمنییەکان بەکاریان بھێنن.

ناو بە ناو تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان دەدەن و قوربانی لێدەکەوێتەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچانەش روبەڕوی مەترسی دەبنەوە، لێپرسراوانی وەزارەتی پێشمەرگەش چەند جارێک رایانگەیاند، بەھۆی نەبوونی ھەماھەنگی پێویست لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش جموجۆڵەکانی زیادکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...544545546547548...800