سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی یەک رۆژە گەیشتە پاریس
رێبوار
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای حکومەت و نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان کەرتی کاری فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی ھەماھەنگییەکان، سودانی رێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژی لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرھێنان و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری ئیمزا دەکات.
ھەروەھا ھەردوو وڵات یاداشتنامەیەکی دوو قۆڵی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان و رادەستکردنی داواکراوان ئیمزا دەکەن، جگە لەوەش سەردانەکە ئیمزاکردنی ژمارەیەک یاداشتنامەی تر لە بواری وەبەرھێنان و وزە و کەرتی نەوت و وزەی پاک و وەبەرھێنان لە گازی سروشتی لەخۆدەگرێت.