مامۆستایەکی ئاینی لە رۆژھەڵاتی کوردستان بە ١٧ ساڵ زیندانی سزادرا
شۆرش
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەیفوڵا حسێنی مامۆستای ئاینی خەڵکی جوانڕۆ بەتۆمەتی ئەندامێتی لە مەکتەب قورئانی کوردستان و چالاکی دژی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ھاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئارامی وڵات، سزای ١٧ ساڵ زیندانی و لێدانی ٧٤ قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوەی بۆ شاری ئەردەبیل لە باکوری ئێران و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێنراوە.
سەیفوڵا حسێنی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی خاتەمولئەنبیایە لە شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان و بڕیارەکە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری ھەمەدان بەسەردا سەپێنراوە.