نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان لە سلێمانی دیاریکرا
کوردسات نیوز
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥/١/٢٠٢٣ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کیلۆواتی سیتییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی کانوونی دووەم دیاریکرد کە بریتیە لە ٤٠٠ دینار بۆ ھەر کیلۆواتێک.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی سیتییەکان ئامادەی بوون و بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخەکە دیاریکراوە.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، پێویستیشە سەرجەم کۆمەڵگا نیشتەجێبووەکان (سیتییەکان)ی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوەو سزادەدرێن.