ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی “تۆڵەسەندنەوە لە شەھیدانی ڕەقە” کە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا و ھێزەکانی ھەسەدە بە پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە و ھێزە ھاوبەشەکان پشکنین و ھێرشی بۆ سەر تیرۆریستانی داعشن لە ناوچەکانی "کەرەمە و سیرین و مەنسورە و شاری ڕەقە" دەستپێکردووە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ٣٢ بەکرێگیراو و گومانلێکراو لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکەدا دەستگیرکران کە لەنێو دەستگیرکراوەکانی شاری رەقە دوو ئەندامی تیرۆریستی داعش ھەیە کە ئاسانکارییان بۆ ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان کردووە.