کوردستانکوردستان

مامۆستا پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامەکەی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکردوەتەوە و تائێستا بەشێک لە خوێندکاران ئەنجامەکانیان وەرگرتووەتەوە.

روونیشیکردەوە، لۆدێکی زۆر لەسەر وێبسایتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ھەیە و ھەموو خوێندکاران ناتوانن لە ئێستادا ئەنجامەکانیان دەستبکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لەناحیەی قادر کەرەم بە کوردسات نیوری ڕاگەیاند، پیلانەکە لەسەر دەستی ھێزەکانی کۆماندۆ شکستی پێ ھێندراوە.

رونیشی کردەوە سەکۆی سی موشەک لەپشت گوندی کۆرمۆر بەدوریی سێ کیلۆمەتر لەگوندەکەوە جێگیرکرابون.

وتیشی ھێزەکانی کۆماندۆ لەکاتی گەڕانیان بوونی سۆکۆی موشەکەکانیان بۆ دەرکەوتوە و ھەڵیانگرتونەتوە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، بەو ھەنگاوە توانراوە پیلانێک ۆ پەلاماردانی کۆمانیای دانا غاز بەبێ زیان پوچەڵ بکرێتەوە.

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستانیش رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن فەوجی چواری فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە نزیک زەمبور دەستیان گرت بەسەر سێ سەکۆی کاتیۆشادا کەلەماوەی رابردوو بۆردوومانی سنوری ناحیەی قادر کەرەم و کێلگەی غازی کۆرمۆری پێ دەکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا باس لە پرسە گرنگەکانی پەیوەست بەبارودۆخی گشتی وڵات کرا، بەتایبەتی قەیرانی سیاسی و لێکەوتەکانی و جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی دیالۆگی جددی لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەکان بە رەچاوکردنی دۆخی ناھەمواری وڵات و داواکارییەکانی ھاووڵاتیان.

ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی سازان و یەکھەڵوێستی ناوخۆیی و کاری ھاوبەش لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان رووەو کۆتایی ھێنان بەو قەیرانەی ئێستا بەرۆکی وڵاتی گرتووە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و داراییەکان و ھێنانەئاراوەی بەرکەوتەکان و پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەیاد بەرۆشکی برای یەکێک لە زیندانیانی بەدینان دەڵێت، "ئەمرۆ یەکێک لە زیندانییە مانگرتوەکان بە پەیوەندی تەلەفونی پەیامێکی پێداین کە ئەشکەنجەدراوە"

راشیگەیاند، پێویستە لەسەر ئەم سوکایەتییە بە شکۆ و کەرامەتی مرۆڤ و زیندانیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی چاکسازی بکرێت و سزابدرێن.

ئاشکراشیکرد، رەمەزان عەبدولعەزیز ئەو مانگرتوەی چاکسازی گەورانی ھەولێرە، کە بەھۆی مانگرتنەوە قاچێکی لەدەستدا و دواتر بەشێوەیەکی زۆر بێویژدانانە و بە ئەشکەنجەدان گواسترایەوە بۆ ھۆڵێکی دیکە، بەگریانەوە لە زیندانەوە باس لە دۆخی ئێستای دەکات.

بەپیێ تۆمارە دەنگییەکە رەمەزان عەبدولعەزیز یەکێک لە زیندانیانی بادینان لە چاکسازی گەورانی ھەولێر بە گریانەوە دەڵێت، "بەزۆر گواسترامەتەوە بۆ ئێرە و ھیوادارم بمگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆم".


دەشڵێت، بە قاچ منیان راکێشاوە و ڤیدیۆیان کردووم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە...

برای بەرێزم بافڵ تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاو و رەحمەت و بەرەکاتی خواتان لێبێت

ـ گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین بە بۆنەی ھەڵبژاردنتان بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھیوای سەرکەوتنی تەواوتان بۆ دەخوازین لە تەواوکردنی کاروانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی و ئازادی و بنیاتنانی وڵاتە ئازیزەکەمان لەسەر بنەمای ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان سەرجەم تاکەکانی گەلە بەخشندەکەمان

رێز و پێزانینی بێ پایانمان قبوڵ بکەن

مستەفا کازمی
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
بەغداد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە...

کوڕی شیرینم بافڵ گیان

جارێکی تر پیرۆز بایی بە دەست ھێنانەوەی متمانە و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە گەورەکەت لێ ئەکەمەوە

لەم کاتە ھەستیارەی گەلەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت، ئەندامان و لایەنگران و خەمخۆرانی یەکێتی دڵنیان لەسەرکەوتنت.

ھەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو بتبینم 

جێی شانازیم 


گەلاوێژ

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی سەبارەت بە ڕوداوەکە بۆ کوردسات نیوز ئاشکرای کرد، یوسف حەسەن سەیدا شوانێکی سنوری گوندی بەیانڵۆیە، چەند ڕۆژێکە جموجۆڵی داعشی لە سنوری گوندەکە بینیوە و بە مۆڵگەکەی چەکدارانی داعشی زانیوە، ئەمڕۆ بەوردی چاودێری جموجۆڵی کردوون و دوای ئەوەی بینیویەتی لە مۆڵگەکەیان چونەتە دەرەوە پەیوەندی بە چەند ھاوێیەکی خۆیەوە کردووە و ئەوانیش چەکیان ھەڵگرتوە و چوونەتە شوێنی چەکدارەکان و ھەوڵیانداوە بچنە نێو مۆڵگەکەوە، لەگەڵ چونەژورەوەدا چەند چەکدارێکی داعش تەقەیان لێکردوون و زیرەک زاھیر حەمید، دوو فیشەکی بەرکەوتوە و ڕاستەوخۆ گیانی لە دەستداوە و یوسف حەسەن سەیداش بە فیشەکێک بریندار کراوە.

وتیشی، گەنجەکانیش تەقەیان لە چەکدارەکان کردوە یەکێکیان لێ کوشتون و چەکدارێکیشان بریندار کردوە و بە برینداری ھەڵھاتوە.

راشیگەیاند، دواتر ھێزە عێراقییەکان ھاتنەشوێنەکە تەرمی داعشەکەیان لەگەڵ خۆیان برد و وەک چالاکی سوپا و حەشد لە راگەیاندنەوە بڵاویان کردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو نووسراوە دەکات کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، لەلایەن کۆمپانیای"سۆمۆ"بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق بڵاوکراوەتەوە و ھەڕەشە لە کڕیارانی نەوتی ھەرێم دەکات.

لە راگەیەنراوەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، نوسراوەکەی کۆمپانیای سۆمۆ زانیاری ناراست و ھەڵەی تێدایە و بەشێکە لە شەڕی سیاسی، ھەروەھا ھەوڵی ھەندێک لایەنە بۆ تێکدانی بەردەوامی دیالۆگی نیازپاکی لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ و لێدانە لە دەستووریی فیدڕاڵی عێراق. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، نوسراوەکەی سۆمۆ پشت بە بۆچوونی ژمارەیەک پارێزەر دەبەستێت کە گوایە لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراقن، بەڵام عێراق دادگای باڵای فیدڕاڵی نییە و ھیچ بڕیارێکی ئیلزامیشی نییە، چونکە ئەو دادگایە تاوەکو ئێستاش بە گوێرەی دەستوور دروستنەکراوە.

 جەختی لەوەشکردووەتەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندە بە پڕۆسەی نێوەندگیری و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییە دیارەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە بەڕێوەبردنی نەوت و گازی عێراق و دەبێت جیاوازییەکان بەپێی دەستووری فیدڕاڵی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی ھەرێم و عێراق چارەسەربکرێت، تاوەکو ئەوکاتەش حکومەتی ھەرێم بەردەوام دەبێت لە ھەنگاوەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زوھێر چەلەبی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجومەنی نوێنەران بە ئاراستەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی دەڕوات و بەشداری نەکردنی رەوتی سەدر لە کۆبوونەوەکانی دیالۆگی نیشتمانی بایەخی نیە.

جەختیشیکردەوە، پەکخستنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئامانجی ناسیاسی بووە بەتایبەت کشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دوای تێپەڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراک بووە ئەوەش  بۆتە مایەی بەھەدەردانی بەشێکی زۆر لە سامانی گشتی، کە پێویستی بەوەیە ئەنجومەنی نوێنەران کارابکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتکە رایگەیاند، شەوی ڕابردوو تیمەکانی پۆلیسی کەناراوەیەکانی تورکیا ٣٣ کۆچبەری نائاسایییان رزگارکرد، کە لەلایەن وڵاتی یۆنانەوە بەزۆر گەڕێندرابوونەوە بۆ ئاوەکانی خاکی تورکیا لە دەریای ئیجەدا.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، ئەو کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی ناحیەی چەشمێ لە رۆژئاوای ویلایەتی ئیزمیر رزگارکراون، کە لەناو دوو بەلەمی ڕزگار کردندا بوون، تیمە کەناراوەکان دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان کۆچبەرەکانیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی موگلە کردووە.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، گەڕانەوەی کۆچبەر بەبی ویستی خۆی و بە ھەر ھۆکارێک بێت دوورە لە بەھای مرۆڤایتیەوە، ساڵانێکی زۆرە ھەوڵدەدەن ناردنەوەی زۆرە ملێ نەمێنێت کۆچبەر ناچار نەکرێت بگەڕیتەوە، بەڵام بە داخەوە ناردنەوی زۆرە ملی و ناچار کردنی کۆچبەر بە گەڕانەوە بەردەوامە و توندوتێژیەکی دەرونیە کە لەگەڵ کۆچبەر دەکرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

کاک حاجی ئەختیار حاجی فارس، سەرۆکی عەشیرەتی بێسەری.
بەڕێزان لە خزمانی عەشیرەتی بێسەری.

کۆچی دوایی خاتوو (ناھی) دایکی بەڕێزت و شەھید بەختیار، نیگەرانی کردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیەتان پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکارە خەباتگێڕ و تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی بەرزی قوربانیدانن.

لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.


دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٧ی ئابی ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ رایگەیاند، رۆژی ھەینی گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی (کۆسرەت فەیسەڵ) لە ئاوی زێی گەورە لە گوندی جولێر لە سنوری قەزای ئاکرێ خنکا و دوای نزیکەی ٢٤ سەعات تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ و سماقۆڵی دۆزییانەوە و تەرمەکەیان رادەستی کەسوکارەکەی کردەوە.

بە پێی ئاماری بەرگری شارستانی ئاکرێ، لە ئەمساڵدا شەش گەنج لە سنوری قەزای ئاکرێ لە ئاودا خنکاون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاشکرایکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی دوایین ھەڵبژاردن  و کەمی ڕێژەی بەشداربوون، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی دیکە بۆ ڕازیکردنی لایەنێک ڕەگە ببێتە ھۆی شێواندن و تێکدانی ئەو پڕۆسە دیموکراسییەی کە  لەعێراق ماوە.

ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی لەوەشکردووە، ڕێژەی بەشداری لە ھەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق ٤٣.٥٤% بووە و لە بەغدادی پایتەخت ٣٣.٨٨% بوو، ھەربۆیە ھیچ ھۆکار نییە تاکو بڵێین ڕەوشی عێراق پێچەوانەی ئێستا دەکاتەوە و ئەگەرێکی لاواز ھەیە ڕەوشەکە بەرەو پێش ببات.

ئەنجومەنی ئەوروپا ئاشکرایکردووە، دەستوری عێراق خشتەیەکی کاتی بۆ پێکھێنانی حکومەت دیاریکردووە و ھیچ ڕێوشوێنێکی دیکە نییە کە پڕۆسەکە شکستیھێنا ھەڵبژاردنی دووبارە بکرێتەوە ،ھەربۆیە فشارەکانی فراکسیۆنێکی پەرلەمانی و شوێنکەوتەکانیان  بەشێوەیەکی نادەستوری زیان بە پڕۆسەی دیموکراسی دەگەیەنێت.

ئەنجومەنی ئەوروپا داوش لە سیاسییەکانی ئەوروپا  و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات  خۆیان بەدوور بگرن لە پشتگیری لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت لەعێراق تەنیا لەبەر ئەوەی فراکسیۆنێک لە دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ڕازی نییە و ھەڕەشە و تووندوتیژ بەکار دەھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، لە کۆڵانی ئاردفرۆشان لەناو بازاڕی شاری ھەولێر، کەسێک کە تەمەنی ٥١ ساڵ بووە و خاوەن مۆلیدە بووە لە گەڕەکی مامۆستایانی نوێ کوژراوە.

راشیگەیاند، ھۆکاری رووداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی دەگەڕێتەوە و بکوژەکەش خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر کردووە، کە کوژراو کوڕی ئامۆزای بکوژەکەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە نۆرەی گازدا لە گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک کەسێک بەفیشەک ھاووڵاتییەکی کوردی کوشت و یەکێکی دیکەی بریندار کرد، پۆلیس لە شارۆچکەی گیارەی پارێزگای نەینەوا تاوانبارەکەی دەستگیرکردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دوای ڕوداوەکە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٤کەس دەرکراوە و دواتر تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە دەستگیر کراوە  و رادەستی پۆلیسی کەرکوک دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سوپای تورکیا لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممەوە دەستی بە تۆپبارانکردنی سنووری گوندەکانی پێگوستا و شێخ رەش و گەلی لێتان، لە سنووری برادۆست کردووە و بەھۆیەوە ئاگر لە دارستانەکانی ئەو سنوورە کەوتووەتەوە و زیان بەر لەوەڕگە و دارستانەکانی ناوچەکە کەوتوە و ھێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، شەوی شەممە جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا نزیکی ھەردوو گوندی "سگێرێ و سەرگەلێ"یان لە چیای مەتینا لە سنوور قەزای ئامێدی، بۆردومان کردووە، بەڵام زیانی بۆردومانەکە نەزانراوە.

وتیشی، تورکیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە ھێرشی سەربازیی لە سنووری مەتینا دەستپێکردووە و بەردەوام بە فڕۆکەی جەنگی چیای مەتینا و سنووری گوندەکانی ئەو ناوچەی بۆردومان دەکات، بەھۆیەوە چەندین گوند ھەڕەشەی چۆڵبوونیان لەسەرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...547548549550551...923