د.پشدەر عەبدوڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێژەی لەدایکبوونی منداڵ بە نەشتەرگەری زیاترە لە ٩٥% و منداڵی نەبەکامیش زیادیکردووە، ھەروەھا ھۆشداریدا لە مەترسیداری دەرکردنی منداڵ لە نەخۆشخانە لەسەر بەرپرسیارێتی دایک و باوک. 

د.پشدەر عەبدوڵا نیگەرانیشی دەربڕی لە بەکارھێنانی دەرمانی دژە بەکتریا کە پێنجەم ھۆکاری گیانلەدەستدانە لە جیھاندا و رەنگە لە ھەرێم ببێتە ھۆکاری یەکەمی گیانلەدەستدان، وتیشی داوایانکردووە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان چاودێری ورد ھەبێت سەبارەت بە نەشتەرگەری منداڵبوون و نەشتەرگەری تر کە بۆ منداڵ دەکرێت و رێگەپێدراو نین.