حکومەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ژنێکی کوردی دووگیان دەرکردووە
لاڤە
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی زانیاری میدیاکان، ژنێکی کوردی دووگیان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە بە تۆمەتی سوتاندنی وێنەی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا.
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوایکردووە ھەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ رزگارکردنی.
ھاوکات یەکێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان رەخنە لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران دەگرێت و داوای ئازادکردنی ٣٣ رۆژنامەنووسی ئێرانی دەکات، کە تائێستا لە زیندانەکاندان و سزای قورسیان بۆ دەرچووە.