کوردستانکوردستان

ھاوڕێ مەلا ستار لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ھیچ پڕۆژەیەک لە ھەرێمی کوردستان نییە، کە بەرپرسێک یان سکرتێرەکەی تێیدا ھاوبەش نەبێت و ئێستا وەبەرھێنەران لە پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی ھەرێم گەورەترن.

وتیشی، یاسای وەبەرھێنان کۆمەڵێک دزی لە ھەرێمی کوردستان دروستکردووە، بۆیە چەندینجار داوای ھەمووارکردنەوەی یاسای وەبەرھێنانیان کردووە، بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران بەجۆرێک لە جۆرەکان کەس ھەیە کە ھاوبەشە لەگەڵیان و ئەوەی لە سێکتەری وەبەرھێنان ھەیە تەنھا دزی و قۆڵبڕییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن حەمەکەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی راپۆرتێکی دەستەی دەستپاکی عێراقی دایەوە و رەتیکردەوە، بەرھەمی ھاوردەکراو تێکەڵ بە بەرھەمی ناوخۆیی کرابێت و رەوانەی شارەکانی باشور کرابێت و کارگەکانی ئالیک لە ھەرێمی کوردستان بەبێ فیتلەر ئالیک رەوانە بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ راشیگەیاند، لەماوەی رابردوودا چەندینجار سەردانی بەغدادیان کردووە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی لەبواری کشتوکاڵ، ساڵی رابردووش یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٣ خاڵیان ئیمزاکرد و پێشنیاریشیانکردووە ستیکەر لە بەرھەمی ناوخۆیی بدرێت و رۆژنامەی کشتوکاڵی یەکبخرێت.

جەختیشیکردەوە، ھەرێمی کوردستان لەبەرھەمی کشتوکاڵ و پەلەوەر بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بنیوە و لەچەندین بەرھەمدا گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستان و پێویستی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کۆتاکان بەو جۆرەی لە قازانجی ویستی راستەقینەی کەمینە نەتەوەییەکان و گەشەکردنی دیموکراسی بێت، کرا. 

وەفدی میوان ئاماژەیان بە پرۆژەیەکی تایبەتی ھەر پێنج حزب کرد بۆ ھەمواری یاساکە و جیاکردنەوەی لیستی دەنگدەرانی کلدۆ ئاشووری  بە جۆرێک کۆتای کەمینەکان گوزارشتیان لێ بکات.

رەفعەت عەبدوڵڵا رایگەیان داواکانی ئێوە ھەمان داوای یەکێتییە کە وەک پرۆژەش پێشکەش کراوە و داکۆکی لێ دەکەین، چونکە ھەمان سیاسەتی رەوانشاد سەرۆک مام جەلالە کە ھەمیشە پەرۆشی رۆڵ و پێگەی کلدۆئاشووری و ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان و عیراق بوو ھەم لە دەستوری عێراق  و ھەمیش لە ناو پرۆسەی سیاسی وڵاتدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە، د. جوان ئیحسان و ئەمین بابە شێخ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، وەفدی میوان پیرۆزباییان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھیوای سەرکەوتنیان لەو ئەرکە مێژووییەدا بۆ خواست.

لە درێژەی دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی ھەرێم و عیراق تاوتوێکرا و سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرد و وتی، یەکڕیزی و دیدی ھاوبەشی ھێزە کوردستانییەکان لە بەغدا پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە و زامنی پاراستنی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی گەلی کوردە. کورد دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەر و بەھێزتر ببینێت لە بەغدا و ئێمەش وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ھەوڵەکانمان بۆ ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوامین.

ھەر لە دیدارەکە جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە بەتایبەت لەڕووی بازرگانی، ھەروەھا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھانی سەرمایەدارانی ئەڵمانیا دەدەین تاوەکو بێنە کوردستان و سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ. بەمەش ژێرخانی ئابووریی ھەرێم پتەوتر دەبێت و ئێمەش پشتیوان و ھاوکار دەبین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، باس لە دواین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانە سیاسییە مەترسیدارەی تێیکەوتووە پێویستە لایەنە عێراقییەکان نەرمی بنوێن و لەڕێی گفتوگۆی نیشتمانییەوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

ھەر لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند بە داخەوە زۆرجار لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش کێشە سیاسییەکان دەکرێنە پرسێکی شەخسی و بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاو ناگیرێن، بەمەش ناکۆکییەکان قوڵتر دەبێتەوە و چارەسەریش قورستر دەبێت. جەختیشی کردەوە بۆ ئەوەی لەوە زیاتر وڵات بەرەو ناسەقامگیری نەڕوات پێویستە لایەنە عێراقییەکان ئاستی داواکاراییەکانیان کەمتر بکەنەوە. 

سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان لایەنە کوردستانییەکانیش، قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد لەم دۆخەدا کە عێراق بە دەست قەیرانێکی قوڵی سیاسییەوە دەناڵێنێت، زیاتر لە ھەرکاتێکیتر پێویستە ھەموو لایەنە کوردییەکان لێکنزیک ببنەوە و ھەوڵ بدەن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان سیاسەت و گوتارێکی یەکگرتوویان ھەبێت بۆ ئەم دۆخە نوێیە سیاسییەی لە عێراقدا ھاتووەتە ئاراوە.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم و بە تایبەتیش چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا، جێگری سەرۆک وەزیران سوپاسی راوێژکارەکانی ئەڵمانیای کرد کە لە چەند ساڵی رابردوودا لە نزیکەوە ھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئۆفیسی جێگری سەرۆک وەزیرانیان کردوە و ھیوای خواست ئەم ھاوکارییانە بەردەوام بن.

قوباد تاڵەبانی داواشیکرد بۆ لەمەودوا ھاوکارییەکان و پڕۆژەکانی حکومەتی ئەڵمانیا تەنھا لە شارە گەورەکان نەبێت، بەڵکو شارۆچکە و قەزا و ناحییەکانیش بگرێتەوە و زیاتر ھاوکاری کۆمەڵگای مەدەنی لە قەزا و ناحییەکان بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی زاخۆ رایگەیاند، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت بەردەوامن لە بەدواداچون و پشکنینی خواردنەگە و چێشتخانەکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی، لەو چوارچێوەیەشدا بەھۆی ژەھراویبوونی ٧٠ کەس لە خواردنەگەیەک، ئەو خواردنەگەیە داخراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی جێبەجێنەکردنی رێنماییەکانی تەندروستی، سزای ماددی بەسەر خواردنەگەکەدا سەپێندراوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سالار مەحمود"سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆساید رایگەیاندوە، لە کۆی ١٨٢ ھەزار ئەنفالکراو تائێستا، روفاتی ھەزار و ٦٦٩ ئەنفالکراو ھێنراونەتەوە ھەرێمی کوردستان ، ئەوەش ١%ی قوربانییەکان ناکات.

 راشیگەیاندوە، نەھێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان، بێباکییە بەرامبەر بە دۆزێکی ھەرە گەورەی نیشتمانی و بێباکییە بەرامبەر قوربانیان و کەسوکاری قوربانیان.

بەپێی ئامارەکانیش تائێستا، ٣٥٨ قوربانی ھێنراونەتەوە بۆ گۆڕستانی دوکان، ٨٣٨ بۆ مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ و ٨١ بۆ گۆڕستانی تۆپزاوا و ٣٩٢ قوربانیش بۆ دێبنە لە ناحیەی رزگاری.

"سالار مەحمود" دەشڵێت، سەردانی گۆڕی شەھیدەکانی تۆپزاوایان کردوە کە ٢١  کیلۆمەتر دەکەوێتە خوارووی کەرکوکەوە، چەند کێلێکی قوربانیەکان شکاون، ئەوەش بێجگە لە بێنازی دۆسێی جینۆساید و ئەنفال، بێنازی گۆڕستانەکەی تۆپزاواشە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمپی ھەرشەم دەکەوێتە سەر ڕێگای بەحرکە لە ھەولێر، کە ئاوارەکانی موسڵ و شنگال تێیدا نیشتەجێن ژمارەیان نزیکەی ١٢٠٠ ئاوارە دەبێت.

لە کەمپەکەدا نزیکەی ٣٠٠ کەرەڤانەی تێدایە و بەھۆی ئاگرەکەوە شەش کەرەڤانە بە تەواوی سوتاون، بەڵام ھیج زیانێکی گیانی نەبووە تەنھا زیانی مادی ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەدوای کشانەوەی فیرقەی دووی دژەتیرۆر لەکەرکوک، لیوای ٦١ی فیرقەی تایبەت لەشوێنیان جێگیربون.

سەرەتای ئەمساڵ لیواکە گەڕایەوە بەغدا، تەنھا فەوجی سێ مایەوە کە ئەرکی ئەمنیەتی سەنتەری کەرکوک بوو.

فەوجی سێی لیوای ٦١ لە بارەگای پێشکەوتووی ھێزە ھاوبەشەکانی کەرکوک، لقی سێی پارتی، بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارتی لە گەڕەکی کوردستان و گەڕەکی خەزرا جێگیربون.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەچەند قۆناغێک بەشێک لەئەرکەکانیان لەسەنتەری شار رادەستی ھێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای نوسینگەی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کردبوو.

لەبازگەی چیمەنیش بەھاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی کاروباری بازگەکانی کەرکوک ئەرکیان ھەبوو.

لەکاتی پێویستیشدا دەستوەردانیان دەکردو لەھەڵمەتی پشکنینیشدا بەھاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی خۆجەیی دەگەڕان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئاسایش تایبەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کە ئێوارەی دوێنێ لەدەوروبەری گوندی نارێن لە ناحیەی قەرەتەپە شوانکارێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێنراوەو تائێستا ھیچ زانیارییەکی لەبارەوە نییە.

سێ ساڵ لەمەوبەریش لەھەمان ناوچە دوو شوانکاری تر لەلایەن داعشەوە ڕفێنراو کەسێکیان ئازادکراو ئەوی تریش شەھید کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"غەریب ئەحمەد" پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی و "رێبوار کەریم" پەرلەمانتاری خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و "سالار عەبدولستار" وەزیری داد، لەگەڵ "عەلا جبوری" وەزیری بازرگانی عێراق سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جووتیارانی ھەرێم کۆبوونەوە. 

لە کۆبوونەوەکە جەختکرایەوە لەسەر خێراکردنی فەرمانی وزاریی بۆ پێدانی پارەی جووتیاران بۆ ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦. 

وەزیری بازرگانی عێراقیش دڵنیایدا لەوەی لەم مانگەدا بە دوو قۆناغ پارەی ئەو ساڵانە بۆ جووتیاران خەرجدەکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئازاد حەمە ئەمین" رایگەیاند، پڕۆژەکانی دیکە کاری لەسەر دەکرێت و رۆتین و ئاستەنگەکانی بەردەمیان ناھێڵرێت و کارەکانیان خێرا دەکرێت، ھەروەھا ھاوکاری زیاتری وەبەرھێنان دەکەن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار.

ھاوکات "سیروان محەمەد" سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانیش رایگەیاند، لەدوای بڕیارەکەوە چەندین پەیوەندی بە ژووری بازرگانی کراوە لەلایەن وەبەرھێنانەوە بۆ بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، کە نوێنەری لایەنە تایبەتمەندەکان ئامادەیبوون، ھەنگاو و میکانیزمی ئامادەکردنی فەرھەنگی یاسایی فەرمی بۆ زاراوە یاساییەکان لە بوارە جیاوازەکان تاووتوێ کرا و ئامادەبووان بەفەرمیکردنی فەرھەنگی یەکگرتووی زاراوە یاساییەکانیان بۆ کاری دامەزراوە دەستوورییەکان لە ھەرێمی کوردستان بە کارێکی گرنگ و پێویست وەسف کرد.  

لای خۆیەوە ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پشتیوانی و ھاوکاریی ماددی و مەعنەویی پەرلەمانی بۆ ئامادەکردنی ئەو فەرھەنگە خستەڕوو، شاندی میوانیش سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانیان کرد بۆ پاڵپشتی کردنیان، ھەروەھا ڕۆڵی سەرۆکی پەرلەمانیشیان لە ئامادەکردنی ئەو فەرھەنگە بەرزنرخاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەبارەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی (شەقامی بابان) لەئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کۆبووینەوە.

ڕاشیگەیاند، لەسەرەتای ھەفتەی داھاتووش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەشارە حەیاتەکە ئەنجامدەدەین، رێگاچارەی گونجاو بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژە ستراتیجییەمان لەبەردەستدایە و دەبێ بەزووترین کات کارەکانی ئەم پرۆژەیە تەواوبکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دوای کۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ ژوری بازرگانی سلێمانی، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کارناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنیا باجی یەک ساڵیان لێوەردەگیرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی، سەرلەبەری ئەو ھەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.

وەزارەتی دارایی دووپاتیدەکاتەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا ھیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە و سەرجەم کۆمپانیاکان بەیاسا مامەڵەیان لەگەڵدەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانیشە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکەن یاخود نا. 

ھەروەھا رونیشکراوەتەوە، لەکاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چالاکی ھەبێت و قازانجی کردبێت، بۆیە دووپاتیدەکەنەوە لەکاتی وەستانی کارەکانی ھەر کۆمپانیایەک پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی کەنەدا ئاشکرایکرد، دوو کەس کە گومان دەکرێت برا بن، لە ھەرێمی ساسکاچوان لە خۆرئاوای کەنەدا، لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای ھەرێمەکە بە چەقۆ ھێرشیان کردووەتە سەر ھاوڵاتیان و بەھۆیەوە ١٠ کەس کوژراون و ١٥ی دیکەش برینداربوون کە برینی ھەندێکیان زۆر سەختە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دوو کەسەی گومان دەکرێت ئەنجامدەری تاوانەکە بن، ھەڵاتوون و تائێستا دەستگیرنەکراون و پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانیش بەدوایاندا دەگەڕێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...540541542543544...922