پرسەنامەیەک لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
کوردسات نیوز
١١ی شوباتی ٢٠٢٣
لە پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا ھاتووە " کۆچی دوایی کاک سەلام، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی لە گەرمیان لەدڵەوە نیگەرانیکردین".
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (سەلام فەقێ عەلی)
کۆچی دوایی کاک سەلام، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی لە گەرمیان لەدڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن.
لەخوای گەورە داواکارم رۆحی ھەڤاڵی کۆچکردوومان شاد بکات و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


