قوباد تاڵەبانی لە رێورەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستی کاری ھاوبەش نێوان وێستگە نیوز و سی دی ئۆ لەگەڵ زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک وتەیەکی پێشکەشکردو رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە میدیا بەکارھێنراوە بۆ شەڕ و ھێرشکردنە سەر یەکتر و ئاڵۆزکردنی دۆخێک کە خۆی لە خۆیدا ئاڵۆزە.

راشیگەیاند، زانکۆکان تەنھا شوێنێک نین بۆ دابەشکردنی بڕوانامە بەڵکو دەبێت بەشێک بن لە کۆمەڵگەو رۆڵیان ھەبێت لە ھوشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو گەشەپێدانی ئابوری .

جەختیشی کردەوە ھەماھەنگی نێوان میدیا و زانکۆکان کارێکی بەجێیەو ھیوادارن لە رێگەی وێستگەکلاس خەڵک دەستی بگات بە زانیاری دروست و دووریان بخاتەوە لەو شەڕە پۆپۆلیستیەی ئەمرۆ توشیان بووە.