لە دیدارەکەدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ، جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری،  ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دەزگا ئەمنییەکان ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و ھەماھەنگی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق و پلانی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و تەئکید کرایەوە لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی و ھەواڵگریی و ئەمنییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکان لەپێناو سەقامگیری زیاتر لە وڵات و پاراستنی ئاسایشی گشتی و رێگەگرتن لە ھەر مەرامێک کە ئارامی و ئاسایش بخاتە مەترسییەوە .

سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە کردە سەربازی و ھەواڵگرییە ھاوبەشەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرد کە لەماوەی رابردوودا ئەنجامی ئەرێنی زۆر باشی ھەبووە و ئۆپەراسیۆنەکان بوونەتە مایەی سەقامگیری زیاتر و بەرقەراترکردنی ئاسایش و ئارامی و داواشیکرد ئەو ھاوکاری و ھاریکاریانە زیاتر بکرێن و ژورە ھاوبەشەکان فراوانتربکرێن لەپێناو نەھێشتنی ھیچ دەرفەتێک بۆ تیرۆریستان و رایگەیاند ئەم ھاریکاریانە لە نێوان ھەردوولا زامنی ئارامی و پاراستنی سەروماڵی خەڵکە بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان ھەیە کە پێویستە ئەم ھەماھەنگیانە زیاتر بکرێن .