وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند کەسێک لە دەزگا میدیا عێراقییەکانەوە بانگەوازی ئەوە دەکەن گوایە نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تانکەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوە و بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت، ئێمە لەوەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەتوندی ئەم بانگەوازە چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوەو بە ھەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێکەوتنی نێوان عێراق و کوردستان ھەژماری دەکەین. 

دەشڵیت، ھەموو ئەم لێدوانانە ھیچ بنەما و راستییەکی تێدا نییە، لەکاتێکدایە ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانن، ئەم بانگەوازە چەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێکدانی ئەو ھەلە زێڕینەیە کە لەدوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان. 

وەزارەتی سامانی سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە کە نەوتی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی لە رێگەی بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی ھەناردەی دەکات و ھەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی عێراقی فیدراڵ و یاساکان دەگرێت.