یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی "تا یەک"ی کوردسات نیوز رایگەیاند، کێشەکانی ئێستای عێراق پەیوەست نین بە بڕیارەکانی دەستوورەوە، بەڵکو پەیوەستن بە جێبەجێنەکردنی دەستوور.

بە وتەی یوسف محەمەد، بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق سەرەتا پێویستە لیژنەیەکی پەرلەمان لە پێکهاتە جیاوازەکان دروست بکرێت و هەموارە پێشنیارکراوەکانی بە یەک پاکێج بخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.

دوای پەسەند کردن دەبێت بخرێتە راپرسییەوە و کاتێک هەموارەکە جێبەجێدەکرێت کە زۆرینەی خەڵکی عێراق دەنگی پێبدەن، بە مەرجێک دوو لەسەر سێی سێ پارێزگا دژی هەموارە دەستوورییەکان نەبن.