لە رۆژی جیھانی ھۆشیاری منداڵانی ئۆتیزم، لە کەلار مەراسیمێک بەڕێوەچو و تیایدا لقی گەرمیانی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان داوای کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمیان کرد، ھەروەک داوای دامەزراندنی مامۆستای پەروەردەی تایبەتیان کرد بۆ منداڵانی ئۆتیزم.
تایبەت بەو پرسەش، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، کردنەوەی زانکۆیەکی دیکە پێویستی بە بینا و ستافی تایبەت و ھۆڵ و تاقیگە و بەشە ناوخۆیی ھەیە، بۆیە ھەرکات ھەستیانکرد لەو بوارەدا کێشەیان نییە، ئەوا زانکۆیەکی نوێ لە ھەڵەبجە دەکەنەوە.
قوباد تاڵەبانی بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، کە بە جەژنی سەری ساڵی بابلی ئاشووری ناسراوە، دەڵێت پێویستە کاربکەین بۆ پابەندبوون بە بنەماکانی دیموکراتی لەژیانی ھاوبەش و برایەتی.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئاشوری و کلدانی و سریانییەکان دەکات و بەپێویستی دەزانێت کاری پێکەوەیی ئەنجامبدرێت بۆ ئایندەیەکی گەش بۆ ھەرێمی کوردستان و ئارامی و دڵنیایی.
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا ھاتووە " لەم جەژنەدا، ھیوای ژیانێکی خۆش و ئایندەیەکی گەش بۆ ھەرێمەکەمان و ئارامی و دڵنیایی بۆ گەلەکەمان دەخوازین."
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند پێویستە کار بکەین "بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە گەلەکەمان لەپێناویدا خەباتی کردووە."
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوری، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی ئاشوری و سریانی و کلدانی دەکەم لەھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان بەگشتی.
لەم بۆنە رەسەن و دێرینەدا کە ناسنامەی مێژوویی و شارستانی گەلی سریانی ئاشوری-یە، دووپاتی دەکەینەوە کەپێویستە کار بکەین بۆ پتەوترکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پابەندبوون بەبنەماکانی دیموکراتی لەژیانی ھاوبەش و برایەتی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە گەلەکەمان لەپێناویدا خەباتی کردووە.
لەم جەژنەدا، ھیوای ژیانێکی خۆش و ئایندەیەکی گەش بۆ ھەرێمەکەمان و ئارامی و دڵنیایی بۆ گەلەکەمان دەخوازین.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ھەر ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ، لەچالاکییەکداو لەلایەن نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەک کە دوکانی موبایلەکەی بڕدرابوو توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند مۆبایلێکی گرانبەھادا.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشيکرد ، تۆمەتبار (ێ، د ، ا) لەدایکبووی ٢٠٠٤ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ھاوکات ڕاشیگەیاندووە ، لەچالاکییەکی تردا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات تۆمەتبارێک بەناوی (ە ، ح، م) لەدایکبووی ١٩٩٢ دەستگیرکرا بەتاوانی دزیکردنو قۆڵبڕین.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەچەند بنکەیەکی پۆلیس لەسلێمانیو لەشاری ھەولێریش سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، چەند ساڵێکە پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کردووە بۆ رێکخستنەوەی مافەکانیان، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە و بەردەوام پشتگوێ خراون.
یەکێک لە خاوەن زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز دەڵێت، ماوەی ٢٠ ساڵە بەڵێنیان پێدەدرێت، بەڵام جێبەجێ ناکرێت و رێگەیان پێنادەن خانوو لەسەر زەوییەکانیان دروست بکەن.
یەکێکی تریش لە خاوەنی زەوییەکان رایگەیاند، دوای سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ سەر زەییەکان و بەڵێنی رێگەپێدان بە دروستکردنی خانوو زەویی پێدراوە، بەڵام ئەو بەڵێنەی ئەویش جێبەجێ نەکراوە.
قاسم موتەلیبی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، لە ٢١ی ٣ی ٢٠٢١ەوە تا ٢١ی ئاداری ئەمساڵ، بە بەھای یەک ملیار و ٢٢ ملیۆن و ٦٢٢ ھەزار دۆلار کاڵا، ھەناردەی ھەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کاڵایانەی لە ئێرانەوە ھاوردەی ھەرێم کراون، میوە و سەوزەوات و کەلوپەلی بیناسازیی بوون.
ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ناڕازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا مەرجەکانی کۆتاییھێنانیان بە خۆپیشاندان دیاریکرد، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت و چارەنوسی مووچە فەوتاوەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دیاریبکرێت و ھەژمارێکی بانکی بۆ ھەموو مووچە پاشەکەوتکراوەکان بکرێتەوە.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی ٣ لە نزیکترین کاتدا و پێدانی مووچەی مانگی ٢ بەوانەی وەریان نەگرتووە، ھەروەھا دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ پێدانی مووچەی ھەر وەزارەتێک بێ دواکەوتن.
ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایان داواش دەکات، دەست بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتەوە و مووچە و قووتی چینی مووچەخۆران بخرێتە دەرەوەی گەمەی سیاسی حیزبەکان.
بە وتەی كەسوكاری ئەو گەنجانە رۆژانە لە سەعات 12 ەوە تیمەكان دەست دەكەن بە گەڕان ، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێكیان دەست نەكەوتووە ، داواش دەكەن لە رێی سۆشیال میدیا و راگەیاندنەكانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاونەكرێتەوە .
"شنۆ ئەشقی سورچی"ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، ماوەی پێنج مانگە بەبەڵگە حکومەت و دەستەی دەستپاکییان ئاگادار کردووەتەوە لەگەندەڵیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک بەڵام لێی بێدەنگن.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک بەبەھای دەیان ملیۆن دۆلار بەنایاسایی و بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەکانی حکومەت، پێنج بەرھەمی خۆراکی داغڵی پارێزگای دھۆک دەکات بەبێ پشکنین و گومرگ لە خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل.
شنۆ ئەشقی سورچی راشیگەیاندوە، وەزیری تەندروستی لەبری گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی تەنیا نوسراوێکی ئاگادار کردنەوەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەراسەتی گشتی تەندروستی دھۆک کردووە، دەستەی دەستپاکیش وەک ھەمیشە ھیچ ھەڵوێستێکیان نییە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان لە شارۆچکەی ئەحداسی سەر بە ناوچەی شەھبا لە باکوری حەلەب کە زۆربەیان ئاوارەی شاری عەفرینن لێ نیشتەجێن تەقینەوەیەک رویداوە و تا ئێستا کەسێک گیانی لە دەستداوە ١٠ کەسیش برینداربوونەتەوە و گواسترانەتەوە نەخۆشخانەی ئاڤرین.
"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد" سەرباری دەربڕینی نیگەرانی و ھاوخەمی بۆ ئەو رووداوە، لەنزیکەوە لەڕێوشوێنەکانی گەڕان و دۆزینەوەی ئەو سێ گەنجەی پرسییەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە کاری جددی بکەن و بەردەوام بن لەھەوڵەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکاری ماددی بەخشییە خانەوادەکانیان بۆ دەستگیرۆیی ھەوڵەکانی دۆزینەوەی چارەنووسیان.
خانەوادە و کەسوکاری گەنجە بێسەروشوێنبووەکانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوە و سەردانەکەی.
ھۆکاری گردبوونەوەکە بۆ ئەوەیە چەند مانگێکە دەرمان و پێداویستی نەخۆشانی گورچیلە لە نەخۆشخانەکە نەماوە و بە پارەیەکی زۆر ھاووڵاتیان لە دەرمانخانەکاندا دەیکڕن.
کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بەکوردسات نیوزی راگەیاند رۆژانە نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار دێتە بانکی ھەڵەبجە کە بەشی موچەی فەرمانگەکانی ھەڵەبجە ناکات ، ھەربۆیە داوای لەوەزارەتی دارایی کرد چاو بەناردنی بڕی پێوستی سویلەی بانک بۆ ھەڵەبجە بخشێنیتەوە چونکە بەشێکی زۆری فەرمانبەران بایکۆتی دەوامی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانیان کردوە و بەمەش گرفت بۆ راییکردنی کاروباری ھاووڵاتیان دروست بووە .