ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی تایبەت دروستکردنی فڕۆکە رایگەیاند، ھیچ کاتێک شەڕ و بژاردەی سەربازیی لە بەرنامە و ئامانجەکانی مۆسکۆدا نەبووە و لە ئێستاشدا نییەتی، شەڕی ئۆکراینیش ناچاری بووە و نازییەکانی ئەو وڵاتە ھەڵیانگیرساند، چونکە سنورەکان و کۆی ئاسایشی نەتەوەیی روسیا لە ژێر مەترسییەکی گەورەدابوو.

وتیشی، لەئێستاشدا ئامانجی سەرەکی روسیا کۆتایی ھێنانە بەشەڕ، چونکە لە ھیچ شوێنێکی جیھان شەڕ نەک کێشەکانی چارەسەر نەکردووە، بەڵکو ئاڵۆزتری کردووە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئۆکراین لە فەرمانی وڵاتانی تر بڕیار دەدات و ھەڵسوکەوت دەکات، کە ئەوەش رێگرێکی سەرەکی بەردەم ھەوڵەکانی ئاشتی و ئاگربەستە.