(کەیخوسرەو دەستغەیب) فەرماندەی پۆلیسی ھاتوچۆی کرماشان رایگەیاند، بەفربارین لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای کرماشان دەستیپێکردووەتەوە و لە ھەندێک لە رێگاکان، لەوانەش لە رێگای ھەورامان و روانسەر و پاوە و جوانڕۆ مەترسی خزانی ئۆتۆمبێلەکان دروستبووە و شۆفێران دەبێت بە وریایی زۆرەوە ھاتووچۆ بکەن.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سنە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ خوێندنگاکانی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی سنە و مەریوان و دیواندەرە و بانە و کامیاران و سەرواوا بەھۆی بەفربارین و سەرماوسۆڵەوە داخراون و خوێندکاران لە ماڵەوە و بەشێوەی ئۆنلاین وانەکانیان دەخوێنن.