کوردستانکوردستان

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دیاریکردنی سیڤی کاندیدان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکەیان کۆبووەتەوە و بڕیاریداوە لە ٥ تاوەکو ١٥ی نیسان سیڤی ئەو کاندیدانە وەربگیرێت کە دەیانەوێت خۆیان بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران کاندید بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان، حزبەکان سەرپشکن لە گۆڕینی نوێنەرەکانیان لە ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم یاخود متمانە پێدانەوەیان بۆ خولێکی دیکە.

ئەندامەکەی لیژنەی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی سیڤی کاندیدان وتیشی، بەڵام دوو کورسی پارتی لە ئەنجومەنی کۆمسیاران چۆڵبوون و پەرلەمان دەنگ لەسەر دوو کەسی نوێ بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکانیان دەدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید مونتەزێر مەھدی، وتەبێژی پاسەوانی سنوری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بەدرێژی زیاتر لە ھەشت ھەزار و ٧٧٥ کیلۆمەتر، سنوری ئاوی و وشکانی ھەیە، سەرجەم ئەو سنورانەش لەژێر چاودێری ھێزەکانیاندایە، وتیشی لە ٢١/٣/٢٠٢٢ تا ٢١/ ٣/ ٢٠٢٣ دەیان تۆن ماددەی ھۆشبەر لەسەر سنورەکان دەستی بەسەرداگیراوە و زیاتر لە ٦٣٠ قاچاخچی ماددەی ھۆشبەر و ٧٣ چەکدار و تێکدەریش دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لە ماوەی ئەو ساڵەدا، ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران رێگەیان لە بردنەدەرەوەی زیاتر لە ٣٠ ملیۆن لیتر سوتەمەنی و ٥٠ کیلۆ زێڕ و نزیکەی ٥٠ ھەزار سەر ئاژەڵ گرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و تاوتوێکردنی ئەو ماددانەی بۆچونی جیاوازیان لەسەر ھەیە.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە پێشتر دەزگای ھەڵبژاردنی ھەردوولا دووجار کۆبوونەتەوە، لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ھاوڕابوون، سەبارەت بە پێکھاتەکان یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی پێکھاتەکان خاوەنی ئیرادەی خۆیان بن لە ھەڵبژاردندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە...

ماوەیەکە کاسبکار و دوکاندارانی خان خورمای شاری کەرکوک بە ھۆی شوێنی کارەکەیانەوە، رووبەڕووی کێشە و گرفت بوونەتەوە، بۆیە دڵنیایان دەکەمەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکانم لەو کێشەیە ئاگادار کردووەتەوە تاوەکو بە زوویی چارەسەری بکەن، بە شێوەیەک کە کاسبکار و دوکاندارەکان پێی رازییبن، بە پێچەوانەوە گەر پێویستی کرد خۆم دەچمە خان خورما و لەگەڵ کاسبکار و دووکانداراندا خۆپیشاندان مەدەنی رادەگەیەنیین، تا ئەوکاتەی کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ھاووڵاتییەکی رۆژھەڵاتی کوردستان بەناوی پەیمان میرزایی، ٢٣ رۆژ لەمەوبەر لە کەمپێکی پەنابەرانی ئەنقەرە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکراوە و لەگەڵ خێزانەکەی مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران لەسەرە.

ئەو خێزانە ساڵی ٢٠٠٩ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانیان جێھێشتووە و روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە، دواتر و لەکاتی شەڕی دژ بە داعش ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و چوونەتە تورکیا.

ھاوکات چالاکێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بەناوی ناسر سەیدی، پاش ئەوەی لە تورکیا بۆ شاری ئەعزازی پارێزگای حەلەبی سوریا دیپۆرتکراوە، چارەنووسی ناڕوونە و بەھۆی رەوشی نالەباری ئەو ناوچەیە گیانی لە مەترسیدایە.

ناسر سەیدی، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بووە و ساڵی ٢٠١٥ بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا رووی لە تورکیا کردووە، کۆتایی ساڵی رابردوو ھەوڵیداوە خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا، بەڵام لەلایەن ھێزەکانی پاسەوانی سنوریی بولگاریا دەستبەسەرکراوە و ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە، سێ ھەفتە پێش ئێستاش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە رەوانەی شاری ئەعزاز لە سوریا کراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی دیبەگە روویداوە و دوو شوانکار کە بران دەستکاری گولـلە ھاوەنێکی کۆنیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ھەردوو شوانکارەکە گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند، ئەو دوو شوانکارە لە نەتەوەی عەرەبن و  تەمەنیان ١٣ساڵ و ١٦ ساڵان بووە.

دوای رووداوەکە ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھێشتا لێکۆڵینەوەکان تەواونەبوون، ھیچ لێدوانێکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیندانییە سیاسییە ئازادبووەکانی بادینان رایانگەیاند، ئەو لێدوان و بەیاننامانەی حکومەتی ھەرێم ڕەتدەکەینەوە کە لە دژی خواستی ئەمەریکا بۆ فراوانکردنی ئازادی ڕادەربڕین بڵاویدەکەنەوە و وەکو زیندانیە سیاسیە ئازادبووەکانی بادینان تەواوی خاڵەکانی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پشتڕاست دەکەنەوە و دروستن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە ھەرێم، لە خراپترین ئاستدان و بەدەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیرکراون. دەشڵێن، ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە شەرعیەتی یاسایی نەماوە و نوێنەرایەتی گەلی کوردستان ناکات.

داواش دەکەن، ئەمریکا بەردەوام بێت لە فشارەکانی بۆ بەرەو پێشبردنی ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و ڕاستکردنەوەی دەسەڵاتی ئێستا کە بکەوێتە خزمەتی ھاووڵاتیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وێستگەی کارەبای گەرمیان، رۆژانە ١٦٥ مێگا کارەبا بەرھەمدەھێنێت. لە دوا نیوەرۆی رۆژی سێشەممەوە بەھۆی راگیرانی نەوتی حەسیرە کە سەرچاوەی گازی وێستگەی کارەباکەیە، بڕی بەرھەمھێنانی کارەباش کەمبووەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١ی ٤ی ٢٠٢٣ ، تەنھا لە خوێندنگەکانی خوێندنی سریانی لە ھەرێمی کوردستان پشووە، قوتابخانەکانی دیکە دەوامی  ئاسایی دەکرێت.

وتیشی خوێندنگەکانی دەتوانن تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلەکانی نۆی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی ئەنجام بدەن بە گوێرەی ساڵنامەی خوێندن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پێداچوونەوە و رێکخستنەوە بە ئۆرگانە حزبییەکان و خزمەتکردنی خەڵکی ئەو سنوورە کرا و جەختکرایەوە لە شۆڕشی نوێدا بەرپرسیارێتی دەخاتە سەرشانیان کە ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ خزمەتکردنی خەڵکی تێکۆشەری سنورەکە، چونکە ئەو سنوورانە بزوێنەری شۆڕش و قەڵای پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای نەوتی گەنەڵ ئینێرجی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پێشبینی دەکات داخستنەکە کاتی بێت و دواتر ھەرێمی کوردستان بەردەوامی بداتەوە بە ھەناردەی نەوت. 

ھەروەھا کۆمپانیای نەوتی نەرویژی دی ئێن ئۆ رایگەیاند، لە حکومەتی ھەرێمەوە ئاگادار کراونەتەوە سەبارەت بە راگرتنەکە بەشێوەیەکی کاتی. بەر لە داخستنەکەش، ئەو بۆرییە نزیکەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کوردستان و ٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە رۆژانە رەوانە دەکرد.

کۆمپانیای "شاماران پترۆلیۆم"یش رایگەیاندووە، گفتوگۆکان لەنێوان لێپرسراوانی عێراق و تورکیا و ھەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەڕێی ھێڵی بۆری عێراق_تورکیا، بەردەوامە. 

لای خۆیەوە، کۆمپانیای گەلف کیستۆن پیترۆلیۆم رایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە سەبارەت بە داخستنی ھێڵی ھەناردەی نەوتی لە رۆژی شەممەوە بە شێوەیەکی کاتی لەسەر داواکاری تورکیا تا ئەو کاتەی رێوشوێنەکان بە یاسایی چارەسەر دەکرێن. دەشڵێت کاتی دەستپێکردنەوە ھەناردەکردن دیار نییە، بەڵام بە وتەی لێپرسراوانی کوردی و عێراقی راگرتنەکە کاتییە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاد جەبار، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێویستە لەکاتی خۆیدا ھەڵبژاردن بکرێت و یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەموار بکرێتەوە و کار بکرێت لەسەر جیاوازییەکان. 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی داواشی کرد پێکھاتەکان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان ھەبێت، دەشڵێت نوێنەرایەتی شار و شارۆچکەکان ھاوسەنگی تێدا نییە و دەبێت چارەسەر بکرێت. 

دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارکرد، داواشی لە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان کردپەلە بکەن لە ھەنگاوی متمانە بەخشین و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ھێشتا لایەنەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەسەر ھەمواری بەشێک لە ماددەکانی یاسای ھەڵبژاردن و دیاریکردنی کورسی پێکھاتەکان نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراکسیۆنی یەکێتیی لە راگەیەندراوێکەدا راشیگەیاند، بەشداریکردنیشیان لە دانیشتنەکە بۆ ئەوە بووە کەرکوک بەدەر نەکرێت لە ھەڵبژاردن، بەڵام  ئەو مەرجانەی بۆ وردبینیکردن لە تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک دانراوە، ناڕوون و نادادپەروەرن و دژی کوردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشدارییان لە دانیشتنەکە نەکرد تا نیساب تەواو بوو، بەبێ ئەوانیش دانیشتنەکە دەکرا، بۆیە بەناچاری بەشدارییان کرد، تا دوا ھەوڵی خۆیان بدەن لە بەرژەوەندی کەرکوک، بەڵام ھێزە کوردستانییەکان بەیەک ھەڵوێست مامەڵەیان لەگەڵ ئەو پرسە گرنگە نەکرد، لایەنێکی سیاسیش بۆ بەرژەوەندی حزبی لەبەرامبەر دوو کورسی کۆتای مەسیحییەکان و دەنگی ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا، سازشی لەسەر کەرکوک کرد.


فراکسیۆنی یەکێتیی جەختیشیکردوەتەوە، یەکێتی سوورە لەسەر ئامانج و ستراتیژی لەمێژینەی لەبەرگریکردن لە کەرکوک و ھەموو ناوچە کوردستانییە بەناھەق دابڕێنراوەکان، ھەموو ڕێگایەکی دەستوری و یاسایی و سیاسیش دەگرێتەبەر و سازشکردن لەسەر کەرکوکیش بۆ بەرژەوەندی  حزبی  مێژوو بە ناشیرینی دەینوسێتەوە و خەڵکی کەرکوکیش لەبیری ناکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکەی سەنتەرى هەڵبژاردنى کەرکوک-سەڵاحەدینى (ی.ن.ک):

کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان..!
جەماوەرى کوردپەروەر و خۆڕاگرى کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان..!
سەرەتا پەسەندکردنى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەنگاوێکى گرینگە بەرەو ئەنجامدانى هەلبَژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان. سەبارەت  بە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە بە هۆکارى سیاسى و نەتەوەیى لە ساڵى (2005)وە هەڵبژاردنى تێدا ئەنجام نەدراوە، بە گوێرەى ئەم یاسایە بڕیار وایە لەگەڵ پارێزگاکانى دیکەى عیراق ئەم ساڵ هەڵبژاردنى تێدا ئەنجام بدرێت. بەڵام ئەو مەرجانەى کە لە یاساکەدا هاتوون بۆ وردبینی کردن لە تۆمارى دەنگدەرانى کەرکوک نا روون و نادادپەوەرن، و هەروەها ناحەقى زۆرى تێدایە دژى نەتەوەى کورد لە پارێزگاى کەرکوک بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:
1- ئەم مادە پەسەند کراوە هەمان ئەو مادەیە نییە کە دوو رۆژ لەمەوبەر بە رەزامەندى هەموو پێکهاتەکان ئامادەکراو رەوانەى دانیشتنى پەرلەمان کرا، بەڵام بەهۆى ئەنجام نەدانى دانیشتنەکە دەنگى لەسەر نەدرا.
2- راستە لە یاساکەدا سەرژمێرى (1957) کراوەتە یەکێک لە بنەماکانى تۆمارى دەنگدەران لە کەرکوک، بەڵام ئەوەى جێگەى مەترسییە لەسەر ئەم بنەمایە کە لە مادەیەکى پێشووترى یاساکەدا هاتووە کە هەر پارێزگایەک بە سنوورى ئیداریى ئێستاى بازنەیەکى هەڵبژاردنە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت راستە سەرژمێرى (1957) بنەمایە بەڵام بە سنوورى ئێستاى کەرکوک بە مەش دەنگدەرانى رەسەنى کەرکوک لە قەزاکانى: (چەمچەماڵ، و کەلار، و کفرى، و خورماتوو) کە لە ساڵى (1957) سەر بە ئیدارەى کەرکوک بوونە دەکەونە ژێر مەترسى سڕینەوە! سەبارەت بە زیادکردنى ناحیەى سەرگەڕان لەسەر داواى فراکسیۆنى بەکێتیى زیاد کران.
3- زیادکردنى بڕگەیەکى مەترسیدار بۆ مادەکە کە لە دوا ساتەکانى دەنگدان زیاد کراوە، مافى دەنگدان دەدات بەو کەسانەى کە لە پێش ساڵى (2003)وە فۆڕمى خۆراکیان لە کەرکوک بووە، بنەماى سەرژمێرى ساڵى (1957) بەتاڵ دەکاتەوە، بەوەش ئەو عەرەبە هاوردانەى کە لە پێش ساڵى (2003)وە لە کەرکوک بوونە دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوەش پێچەوانەى بنەماى سەرژمێرى ساڵى (1957) کە لە کۆبوونەوەى سەرۆک و جێگرى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کە شەوى رابردوو پەسەند کرا. ئەم بڕگەیەش بەبێ رەزامەندى فراکسیۆنى یەکێتیى لە دوا ساتەکاندا زیاد کرا و دواتر دەنگى لەسەر درا!
4- جێگیرکردنى ئەم بڕگەیەى پێش ساڵى (2003) لە بەرژەوەندى عەرەبى هاوردەیە لەسەر حیسابى ئەو دەنگدەرە کوردانەى کە بە هەر هۆکارێک فۆڕمى خۆراکیان کەرکوک نەبووە و خەڵکى ئەو شارۆچکانەن کە لە ساڵى (1957) سەر بە کەرکوک بوونە.
5- راستییەک هەیە کە پێویستە راى گشتى بیزانن کە فراکسیۆنى یەکێتیى بەشداریان لە دانیشتنى پەرلەماندا نەکرد بۆ ئەوەى نیساب تەواو نەبێت، بەڵام دواتر لایەنەکانى دیکە نیسابیان تەواو کرد چونکە پێشتر ژێر بە ژێر رێککەوتنیان لەسەر تێپەڕاندنى یاساکەدا کردبوو..! بەڵام دواتر بە ناچارى فراکسیۆنى یەکێتیى بەشدارى کۆبەوەنەوەکەى کرد بۆ ئەوەى بتوانێت بەرگرى لە خواست و مافەکانى دەنگدەرانى کوردى کەرکوک بکات.
6- جێبەجێکردنى ئەم یاسایە هەڕەشە لەسەر ژمارەیەکى دیارى دەنگدەرى کوردى کورکوک درووست دەکات و بە ناحەق ناوەکانیان دەخاتە ژێر مەترسى سڕینەوە!
7-  لە بەر ئەم هۆکارانە و ناڕوونى و نا دادپەرەوەرى ئەم بڕگانە، فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەنگى بەم مادەیە و کۆى یاساکە نەداوە، لە هەمان کاتدا دەنگدەرانى کوردى کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو رێوشوێنە یاسایى و دەستووری و  سیاسییەکان دەگرینەبەر چ لە ناو ئەو لیژنەیەى کە بڕیارە درووست دەکرێت، چ لە دەرەوەى لیژنەکە لە پێناو بەرگریگردن لە خواست و مافە رەواکانى دەنگدەرانى نەتەوەى کورد لە کەرکوک.
8- بە داخەوە روون بووەوە کە لایەنێکى سیاسى بەرگرى لەم ماداەیە دەکات و کەرکوک خەڵکەکەى لە چوارچێوەى (سەفقەیەک)دا کرانە قوربانى دوو کورسى کۆتاى مەسیحی و زیادکردنى دەنگى حزبەکەى لە موسڵ لەسەر حیسابى دەنگدەرانى کوردى کەرکوک! لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە کە ئەو مادەیە وەکو دەستکەوت هەژمار بکرێت!! 
9- تێپەڕاندنى یاساکە بەم شێوەیە،پێچەوانەى دەستوور و مادەى پێشووترى (35)ى یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاکانە کە لە لایەن دادگاى باڵاى فیدراڵییەوە هەڵوەشێندرایەوە.
لە کۆتاییدا خەڵکى دلێر و خۆڕاگرى کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە کە رووبەڕووى هەموو ئەو پیلانگێڕى و نادادییەى کە دەرهەق بە نەتەوەکەمان کراوە و دەکرێت ببینەوە،و هەموو رێوشوێنە دەستوورى و یاسایی و سیاسییەکان دەگرینەبەر،و نەتەوەکەمان لە کەرکوک و جێناکۆکەکان بە تەنها جێناهێڵین، کاتێکیش کە دەقى فەرمى ئەم یاسایە بڵاو دەکرێتەوە راستى و درووستى ئەو مەترسییانەى کە ئێمە هەمانە لەسەر ئەو مادەیە دەردەکەوێت.
هەروەها دەستخۆشى لە هەڤاڵانمان لە فراکسیۆنى یەکێتیى لە پەرلەمانى عیراق، و هەروەها هەڤاڵ خالید شوانى ئەندامى مەکتەبى سیاسى دەکەین لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەکانیان لە پێناو بەرگریکردن لە دۆزى رەواى نەتەوەکەمان لە  کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.

                                                        سەنتەرى هەڵبژاردنى کەرکوک-سەڵاحەدینى (ی.ن.ک)
                                                      27 /3/2023


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمید غزی، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە وەڵامی نوسراوێکی سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەڵێت، حکومەتی عێراق ئاگاداری رێککەوتنە ٥٠ ساڵییەکەی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە نییە.

سۆران عومەر لەبارەی نوسراوەکەی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، بەم بڕیارەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس کۆتایی بەگرێبەستی ٥٠  ساڵەی ھەرێم و تورکیا ھێنرا، ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێ ڕەوانەی بەندەری جیھان دەکراو بابەتی ئەمنی تێدابوو.

دەشڵێت، ئەو گرێبەستە نەپەرلەمانی کوردستان و نە عێراقیش ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی نەبوون، لەدەسەڵاتی ھەرێمێشدا نەبووە گرێبەستێکی وەھا لەگەڵ دەوڵەتێک ئەنجام بدات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیا نەوتییە جیھانییەکان کە لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن دەڵێن حکومەتی ھەرێم ئاگاداریکردوونەتەوە کە راگرتنی ھەناردەی نەوت کاتییە و گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی بەردەوامە، بەڵام راگرتنەکە لە رۆژی شەممەوە تا ئێستا، زیانی بە پشکەکانیان گەیاندووە.

کۆمپانیای نەوتی "گەنەڵ ئینێرجی" لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پێشبینی دەکات داخستنەکە کاتی بێت و دواتر ھەرێمی کوردستان بەردەوامی بداتەوە بە ھەناردەی نەوت، راشیگەیاندووە ئەو راگرتنە بەڕێژەی ١٦٪ قازانجی پشکەکانی کەمکردووەتەوە. 

لای خۆیەوە کۆمپانیای گەلف کیستۆن پیترۆلیۆم، کە لە کێڵگەی شێخان کار دەکات و یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکان لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە سەبارەت بە داخستنی ھێڵی ھەناردەی نەوت لە رۆژی شەممەوە بە شێوەیەکی کاتی لەسەر داواکاری تورکیا تا ئەو کاتەی رێوشوێنەکان بە یاسایی چارەسەر دەکرێن. دەشڵێت کاتی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردن دیار نییە، بەڵام بە وتەی لێپرسراوانی کوردی و عێراقی راگرتنەکە کاتییە.

گەلف کیستۆن دەڵێت، پشکەکانیان بەڕێژەی ٢٢٪ کەمبووەتەوە، کە نزمترین ئاستە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١_ەوە. 

ھەردوو کۆمپانیای گەنەڵ و گەڵف کیستونیش پێشبینی دەکەن راگرتنەکە کاتی بێت و بە زووترین کات کارەکانیان دەستپێبکاتەوە. 

ھەروەھا کۆمپانیای نەوتی نەرویژی "دی ئێن ئۆ" رایگەیاند، لە حکومەتی ھەرێمەوە ئاگادار کراونەتەوە سەبارەت بە راگرتنەکە بەشێوەیەکی کاتی. بەر لە داخستنەکەش ئەو بۆرییە نزیکەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کوردستان و ٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە رۆژانە رەوانە دەکرد، بەوھۆیەشەوە پشکەکانی بەڕێژەی ٨.٨٪ دابەزینی تۆمارکردووە و ئەوەش نزمترین ئاستە لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١_ەوە.

کۆمپانیای "شاماران پترۆلیۆم"یش رایگەیاندووە، گفتوگۆکان لەنێوان لێپرسراوانی عێراق و تورکیا و ھەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەڕێی ھێڵی بۆری عێراق_تورکیا، بەردەوامە. 

دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە پاریسە رۆژی شەممە دۆسێیەکی ساڵی ٢٠١٤ی لەبەرژەوەندی عێراق یەکلاییکردەوە. دوای بڕیارەکەش عێراق ھەناردەکردنی ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی ھەرێمی کوردستان و باکوری کەرکوکی راگرت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...525526527528529...997