بڕیارە جارێکی تر یەکێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن کۆببنەوە
هادی
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣
وتیشی، کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و تاوتوێکردنی ئەو ماددانەی بۆچونی جیاوازیان لەسەر ھەیە.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە پێشتر دەزگای ھەڵبژاردنی ھەردوولا دووجار کۆبوونەتەوە، لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ھاوڕابوون، سەبارەت بە پێکھاتەکان یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی پێکھاتەکان خاوەنی ئیرادەی خۆیان بن لە ھەڵبژاردندا.



