حەمید غزی، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە وەڵامی نوسراوێکی سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەڵێت، حکومەتی عێراق ئاگاداری رێککەوتنە ٥٠ ساڵییەکەی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە نییە.

سۆران عومەر لەبارەی نوسراوەکەی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، بەم بڕیارەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس کۆتایی بەگرێبەستی ٥٠  ساڵەی ھەرێم و تورکیا ھێنرا، ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێ ڕەوانەی بەندەری جیھان دەکراو بابەتی ئەمنی تێدابوو.

دەشڵێت، ئەو گرێبەستە نەپەرلەمانی کوردستان و نە عێراقیش ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی نەبوون، لەدەسەڵاتی ھەرێمێشدا نەبووە گرێبەستێکی وەھا لەگەڵ دەوڵەتێک ئەنجام بدات.