دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دیاریکردنی سیڤی کاندیدان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکەیان کۆبووەتەوە و بڕیاریداوە لە ٥ تاوەکو ١٥ی نیسان سیڤی ئەو کاندیدانە وەربگیرێت کە دەیانەوێت خۆیان بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران کاندید بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان، حزبەکان سەرپشکن لە گۆڕینی نوێنەرەکانیان لە ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم یاخود متمانە پێدانەوەیان بۆ خولێکی دیکە.
ئەندامەکەی لیژنەی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی سیڤی کاندیدان وتیشی، بەڵام دوو کورسی پارتی لە ئەنجومەنی کۆمسیاران چۆڵبوون و پەرلەمان دەنگ لەسەر دوو کەسی نوێ بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکانیان دەدات.