لە هەولێر دوو برا بەھۆی تەقینەوەی گولـلە ھاوەنێک گیانیانلەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی دیبەگە روویداوە و دوو شوانکار کە بران دەستکاری گولـلە ھاوەنێکی کۆنیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ھەردوو شوانکارەکە گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، ئەو دوو شوانکارە لە نەتەوەی عەرەبن و تەمەنیان ١٣ساڵ و ١٦ ساڵان بووە.
دوای رووداوەکە ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھێشتا لێکۆڵینەوەکان تەواونەبوون، ھیچ لێدوانێکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە.
.jpg&w=2048&q=75)


