زیاد جەبار، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێویستە لەکاتی خۆیدا ھەڵبژاردن بکرێت و یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەموار بکرێتەوە و کار بکرێت لەسەر جیاوازییەکان. 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی داواشی کرد پێکھاتەکان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان ھەبێت، دەشڵێت نوێنەرایەتی شار و شارۆچکەکان ھاوسەنگی تێدا نییە و دەبێت چارەسەر بکرێت. 

دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارکرد، داواشی لە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان کردپەلە بکەن لە ھەنگاوی متمانە بەخشین و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ھێشتا لایەنەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەسەر ھەمواری بەشێک لە ماددەکانی یاسای ھەڵبژاردن و دیاریکردنی کورسی پێکھاتەکان نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.