کوردستانکوردستان

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی عێراق ئەمساڵ بڕیاریداوە سەرجەم بەرھەمی گەنمی جوتیاران وەربگرێتەوە و لەماوەی دوو ھەفتەشدا پارەی جوتیاران خەرج دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە وەرزی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێبکات و نرخی ھەر تۆنێک گەنمیش بە ٨٥٠ ھەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی عێراق ٥٠٠ ملیار دینار وەکو قۆناغی یەکەم بۆ کڕینەوەی گەنم خستوەتەسەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی بازرگانی.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێم ئاماژەی بۆئەوەکرد، ئەمساڵ بەھۆی ئەوەی رێژەیەکی باش باران باریووە، پێشبینی دەکات بەرھەمی گەنم پێداویستی ناوخۆی عێراق   پڕبکاتەوە کە ساڵانە پێویستی بە ٥ ملیۆن تۆن گەنم ھەیە، ھەروەھا لە ھەرێمی کوردستانیش بۆ دابەشکردنی ١٠ بەشەخۆراکی ئارد، پێویستییان بە ٧٥٠ ھەزار تۆن گەنم ھەیە.

بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بەرھەمی گەنم بگاتە چوار ملیۆن تۆن، بەگەیشتن بەو ئاستەش عێراق تائاستێکی بەرچاو لە خۆبژێوی نزیک دەبێتەوە، لەکاتێکدا ساڵانی پێشتر بە ملیۆنان تۆن گەنم لە دەرەوە ھاوردە دەکرا.

ساڵی رابردوو دوو ملیۆن و ٥٩٩ ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان بە گەنم داچێنرابوو و بەرھەمی گەنمیش زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار تۆن بوو، داھاتی جوتیارانی ھەرێمیش لە رادەستکردنی گەنم بە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ٤٥٥ ملیار دینار بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە...

راگەیەندراوێک لە دەزگای ھەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە 

لە پێشھاتێکی ترسناکدا ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٣/٢٧ ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەرێندرا کە تیایدا جیا لە پارێزگاکانی دیکە، دۆخی تایبەتی بە پارێزگای کەرکوک دراوە و ھەندێک لە بڕگەکانی پێچەوانەی ماددەکانی دەستووری عێراقە.

تێپەڕاندنی ئەو یاسایە بەمشێوەیە جگە لەەوەی  پێشێلێکی زەقی ماددەکانی دەستووری عێراقە، لە ھەمانکاتدا پیلانگێڕییەکە دژ بە گەلی کورد لە کەرکوک و مەبەست لێی بێبەشکردنی زۆرترین رێژەی کوردی کەرکوکە لە دەنگدان.

بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە ئەم ھەمواری یاسایە تەواو نادەستوورییە بە پشتبەستن بەم ماددە دەستووریانەی لای خوارەوە:

١-  لە ماددەی ١٤ی دەستووری ھەمیشەیی عێراقدا ھاتووە: "عێراقییەکان بێ جیاوازی رەگەز یان رەچەڵەک یان نەتەوە یان رەنگ یان ئایین یان ئاینزا یان بیروباوەڕ یان رەئی یان دۆخی ئابووری یان کۆمەڵایەتی، لەبەردەم یاسادا یەکسانن". 

بەڵام پێدانی دۆخی تایبەت بە کەرکوک جیاکردنەوەی لە پارێزگاکانی دیکە پێچەوانەی ئەم ماددە دەستووریەیە و پێشێلکردێکی زەقە.

٢- لە ماددەی ١٦ی دەستووری ھەمیشەیی عێراقدا ھاتووە: "ھاوتاکردنی دەرفەتەکان مافێکی پارێزراوی ھەموو عێراقییەکانە و دەوڵەت ئەرکی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە دەگرێتە ئەستۆ". 

لە یاساکەدا ھەرچەندە راستە سەرژمێری ٥۷ کراوەتە بنەمای دەنگدان، بەڵام سنوری ئیداری ئێستای کەرکوکی کردۆتە مەرج بۆ مافی بەشداریکردن لە دەنگدان ، بەمەش دەنگدەرانی رەسەنی کەرکوک لە چەمچەماڵ و کەلار و کفری و خورماتوو کە لەساڵی ١٩٥٧ سەر بە کەرکوک بوون، دەکەونە بەردەم  مەترسیی بێبەشکردن. 

٣- لە ماددەی ٢٠ی دەستووری ھەمیشەیی عێراقدا ھاتووە: "ھاوڵاتیان بە پیاوان و بە ژنانەوە مافی بەشدارییان لە کاروباری گشتییدا ھەیە، ھەروەھا مافی پیادەکردنی مافە سیاسییەکانیان ھەیە لە ناویاندا مافی دەنگدان و ھەڵبژاردن و خۆپاڵاوتن". 

بەڵام ئەم یاسایە ئەو مافەی لە زۆرێک لە دانیشتووانی رەسەنی پارێزگای کەرکوک زەوت کردووە.

٤- سەرپێچییەکی دەستووری دیکەی یاساکە پێشێلکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری ھەمیشەیی عێراقە، چونکە بڕگەیەکی ئەم یاسای ھەڵبژاردنە مافی دەنگدان لە کەرکوک دەدات بەو کەسانەی پێش ساڵی ٢٠٠٣ فۆرمی خۆراکیان لە کەرکوک بووە کە مەبەستی لە عەرەبە ھاوردەکانە، کە ژمارەیان کەم نییە و تەنھا ژمارەی ئەوانەی خۆویستانە مامەڵەی ماددەی ١٤٠یان کردووە پێکھاتووە لە ٢٨ ھەزار خێزانی عەرەبی ھاوردە و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار خێزان بەپێی ماددەکە قەرەبووکرانەوتەوە،  ئەمەش بنەمای سەرژمێری ساڵی ٥٧ پووچەڵ دەکاتەوە و مافی دەنگدان بە ھاوردەکان دەدات و ھیچ واتایەک بۆ ماددەی ١٤٠ ناھێڵێتەوە.

بۆیە ئێمە کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە کە یەکێتی سوورە لەسەر ئامانج و بیروباوەڕی نەگۆڕی بەرانبەر بە کەرکوک و ھەموو ناوچە دابرێنراوەکان، ھەموو رێگایەکی دەستوری و یاسایی و سیاسی و مەدەنیش دەگرێتەبەر بۆ داکۆکیکردن لە خەڵکی خۆراگری کەرکوک.

رزگار حاجی حەمە
لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ھاوبەشانەی تاوەکوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە دەتوانن تاوەکو ٢١/٤/٢٠٢٣ مامەڵەی بەستنی پێوەر بکەن، ئەگینا دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە، ناتوانن لە داشکاندنەکەی حکوومەت سوودمەند بن.

رێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار:

١- بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەکان لە ٨٠ ھەزارەوە کراوەتە ٢٠ ھەزار دینار.
٢- بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و کۆمەڵگەکانی دەرەوەی شارەکان لە ٨٠ ھەزارەوە کراوەتە تەنیا ١٠ ھەزار دینار.
٣- فەرمانگەکانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکاری بۆ ھاوبەشانی ئاو دەکەن بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێکراوەتەوە لێی سوودمەند بن.
٤- پێویستە ئەو ھاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تاکوو ٢١/٤/٢٠٢٣ مامەڵەی بەستنی پێوەر بکەن، ئەگینا دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە، ناتوانن لە داشکاندنەکەی حکوومەت سوودمەند بن.
٥- بڕیارەکە چەند جارێکی تر لەبەر بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان نوێکراوەتەوە و لە دوای ٢١/٤/٢٠٢٣ چیتر نوێ ناکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سپۆرت میدیا بە گۆڕانکارییەکی گەورەوە درێژە بە کارەکانی دەدات ، لە رێگەی بەرھەمھێنانی کاری میدیایی وەرزشی بە ھەواڵ و راپۆرت و دیدارو بەرنامەو گواستنەوەی راستەوخۆو چەندین ژانری دیکەی رۆژنامەوانی .

بەدرێژایی ٢٤ سەعات، لە رێگەی ناونیشانی وێب سایتی www.sportmedia.krd و تەواوی پلاتفۆرمە میدیاییەکان کارەکانی بڵاودەکاتەوە و لە بۆنە تایبەتە وەرزشییەکانی ناوخۆو جیھانیش لە رێگەی تۆڕی پەیامنێرانی ھەواڵ و بابەتی دەبێت .

ئەم قۆناغە کە بە ھەستکردن بە پێشکەوتنی بواری وەرزش و گرنگیدان بە وەرزشی ناوخۆو وەرزشکارانی کوردستان لە لایەن مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانەوەیە، دەبێتە وێستگەیەکی گەورە بۆ پێشکەوتنی ئەو بوارە گرنگەی ئێستا ژیانی داگیرکردووە .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، ھیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ رەزامەندی عێراق نەوتی ھەرێم ھەناردە بکات.

وتیشی دادگای  ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بۆ دەرکردنی بڕیارەکەی گوێی لەھەموو لایەک گرتووە و لێکۆڵینەوەی زۆری کردووە، دەبێت ھەموو لایەک پابەندی بڕیارەکە بن.

لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەکرد، کۆبوونەوەکان بەردەوامن و ئەرێنین بەڵام نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و ھیوادارن بگەنە ئەنجام.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سدیق محمد  بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوای ١ی تەمووزەوە، ئەگەر شۆفێران مامەڵەکانیان تەواو نەکرد دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگیرێت.

 لەبارەی ئەو شوفێرانەی کە لە دەرەوەی تێرمیناڵەکان سەرنشین ھەڵدەگرن، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی رایگەیاند، سزای پێبژاردن بۆ ئەو شوفێرانە دیاریکراوە کە بڕەکەی یەک میلیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینارە بۆ ئەو شۆفێرانەی هیچ خەتێکیان نییە و ٧٥٠ هەزار دیناریش بۆ ئەو شوفێرانەش دیاریکراوە کە خەتیان ھەیە و لەدەرەوەی تێرمیناڵ سەرنشین باردەکەن.

تاوەکو ئێستا ٢٠ ھەزارفۆڕم بۆ وەرگرتنی شریت و لۆگۆ و لەزگەی تاکسی دابەشکراون و لە کۆی ٢٧ ھەزار ئۆتۆمبێلی تاکسی، ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبێل لەزگەیان وەرگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری

‎بە خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (شێخ عاسف ئەحمەد ئاغای زێباری) برای خوالێخۆشبووان شێخ لەتیف ئەحمەد ئاغا و شێخ ئەرشەد ئەحمەد ئاغا، سەرۆک عەشیرەتی زێباریمان پێگەیشت.
‎پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و خزمانی زێباری دەکەم، لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە پاریسە دۆسێیەکی ساڵی ٢٠١٤ی لەبەرژەوەندی عێراق یەکلاییکردەوە کە ئەو کات بەغداد سکاڵای لەسەر ئەنقەرە تۆمارکردبوو بەوەی کە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵاتی پێشێلکردووە، بەغداد پێی وابوو کە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی بەنەدەری جەیھانەوە نایاساییە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‏‎دەقی پرسەنامەکە: 

کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی کردین.

‏‎خاتوو فاتیمە مێژوویەکی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆمارکرد و سەرباری ھەموو نەھامەتییەکان، لە رێگا پیرۆزەکەی کوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێکۆشەری کوردستان بوو.

‏‎لەخوای گەورە داواکارم دایکە فاتیمە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە: 

کۆسرەت رەسول عەلی ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود دەردەبڕێت

بەڕێزان: ئاراس شێخ جەنگی و لاھور شێخ جەنگی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود) خێزانی کۆچکردوو شێخ جەنگی و دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە: 

دڵگرانین بەکۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، نمونەی  ژنی دڵسۆز و تێکۆشەری رێگای  رزگاری گەلەکەمان.

‏‎خاتوو فاتیمە  لە نێو  ڕۆژگاری خەباتی  سەختی گەلەکەماندا خاوەنی مێژوویەکی پڕ لەبەخشش  و میھرەبانی بوو .

‏‎لەیەزدانی مەزن  داواکارین کۆچکردوو  بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەگشت لایەک ببەخشێت.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی ‏یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، حکومەتی ھەرێم لەم چەند مانگەی دواییدا، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز ، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەکتێگەیشتنی باش لە چوارچێوەی دەستووردا، ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکرێن .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بڕیاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەکان لە گەل حکومەتی بەغداد.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، حکومەتی ھەرێم وێڕای دووپاتکردنەوەی ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەکانی لە گەل بەغداد تا گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی و یاسایی و دەستووری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم، لە وەزارەتی بازرگانی بە کوردسات نیوز راگەیاند، لەئێستادا دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئاسایی مانگی سێ لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە دەستیپێکردووە.

سەبارەت بەو ماددە خۆراکیانەی بۆ مانگی رەمەزان زیاد کراوە، نەوزاد کامیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەئێستادا ئارد و مەعکەرۆنی گەیشتووە، بەڵام بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان مافیان نەفەوتێت و چەند جارێک سەردانی بریکارەکان نەکەن، چاوەڕوان دەکەن ماددەکانی تریش لە بەغدادەوە بگاتە کۆگاکانی بازرگانی ھەرێم و دواتر بەسەر ھاووڵاتیادا دابەشبکرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بۆ مانگی رەمەزان، چوار ماددەی خۆراکی زیاد بکات کە پێکھاتوون لە یەک تەبەق ھێلکە و پێنج کیلۆ ئاردی سفر و نیوکیلۆ نیشاستە و یەک کیلۆ مەعکەرۆنی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە، دەوامی رەسمی یەک سەعات کەمدەکەنەوە، بەجۆرێک ئەو شوێنانەی رۆژانی شەممە دەوامیان ھەیە، وەکو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە تەندروستییەکان دەوامیان تاکو سەعات یەکی دوای نیوەڕۆ دەبێت، بەڵام دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و ئەو شوێنانەی رۆژانی شەممە دەوامیان نییە، تاکو سەعات دووی دوای نیوەڕۆ دەبێت و تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بە شێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامیش، ئاسۆ حەوێزی راشیگەیاند، رۆژی شەممە دەوامی رەسمیی لە سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە تەندروستییەکان و نۆڕینگە میللی و راوێژکارییەکان و خزمەتگوزارییە نیمچەتایبەتەکان دەستپێدەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی ھەرێم بە پێی پێشبینییەکان ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە ھەور و لە ھەندێ ناوچە ھەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

ھەروەھا بۆ ڕۆژی یەکشەممەش ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لە گەڵ دەستپێکردنی بارانبارین وە لە کاتەکانی نێوەڕۆدا ڕێژەی باران بارین زیاد دەکات و ھەندێ کات ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (١٥-٢٥) کم/س دەبێت.

باسی لەوەشکرد، بۆ ڕۆژی دوو شەممە، ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند وە لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور نمە باران لەناوچە شاخاویەکان و ھەندی ناوچەی دیکە بەردامی دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامەد رایگەیاند، لە ناوچەی لجێ مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە کە لەگەڵ ھاوڕێیەکی بووە، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە وەستێندراوە و دواتر رفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە.

رەمەزان قەرەئاپ پارێزەری خانەوادەی منداڵەکە و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی ئامەدیش رایگەیاند، بە چوار پۆلیس ھێرشیانکردووەتەسەر مێردمنداڵەکە و پێیانوتووە دەبێت رقت لە کورد بێت و بڵێی ئەوان خۆشبەختن کە تورکن، بەڵام ئەو مێردمنداڵە ترساوە و ھیچی نەوتووە، ئەوەش پۆلیسەکانی توڕەکردووە و لێیانداوە و بێھۆش بووە، دواتر گوندنشێک مێردمنداڵەکەی بەفڕێدراوی و دەستوپێی بەستراوەوە دۆزیتەوە و بردوویەتی بۆ نەخۆشخانە.

ئاشکراشیکرد، مێردمنداڵەکە بەھۆی ئەشکەنجەدان و لێدانی توند، چاوی ڕاستی کوێر بووە و نیشانەیەکی زۆری لێدانیش لەسەر جەستەی ھەیە، سەندیکای پارێزەرانی ئامەدیش سکاڵای لە دژی پۆلیس تۆمارکردووە و داوایان لە داواکاری گشتی کردووە کە دۆسیەکەیان لەسەر پۆلیس بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...526527528529530...997