سەعید مونتەزێر مەھدی، وتەبێژی پاسەوانی سنوری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بەدرێژی زیاتر لە ھەشت ھەزار و ٧٧٥ کیلۆمەتر، سنوری ئاوی و وشکانی ھەیە، سەرجەم ئەو سنورانەش لەژێر چاودێری ھێزەکانیاندایە، وتیشی لە ٢١/٣/٢٠٢٢ تا ٢١/ ٣/ ٢٠٢٣ دەیان تۆن ماددەی ھۆشبەر لەسەر سنورەکان دەستی بەسەرداگیراوە و زیاتر لە ٦٣٠ قاچاخچی ماددەی ھۆشبەر و ٧٣ چەکدار و تێکدەریش دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لە ماوەی ئەو ساڵەدا، ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران رێگەیان لە بردنەدەرەوەی زیاتر لە ٣٠ ملیۆن لیتر سوتەمەنی و ٥٠ کیلۆ زێڕ و نزیکەی ٥٠ ھەزار سەر ئاژەڵ گرتووە.