بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) و پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) کە لەژێر ناوی ھاوپەیمانی رەنج  وئازادی بەشداری ھەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایاریان لە تورکیا کرد، ٩.٣٣%ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە و بوونەتە خاوەنی ٦٣ پەرلەمانتار، لەکاتێکدا پێشبینییان دەکرد سەروی ١٠٠ کورسی بەدەستبھێنن.

ھاوسەرۆکانی ھەدەپە و یەپەسە لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا و چیگدەم کیلیچگون، ھاوسەرۆکی  پارتی چەپی سەوز وتی، ئەوان بەئاگان لە بەرامبەر بەرپرسیارێتیی خۆیان و وەرگرتنی ئەو پەیامەی دەنگدەران بەجدی، چونکە رونە کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بۆ ھەدەپە و یەپەسە سەرکەوتن نییە. 

ئەوەشی خستەڕو، لە ھەموو بوارێکدا بەخۆداچوونەوە دەکەن و ھەڵسەنگاندنی ورد لەبارەی کەموکورییەکان ئەنجامدەدەن. لەگەڵ خەڵک و دەنگدەرانیشیان گفتوگۆ دەکەن و ھەنگاوی پێویست دەگریەبەر.