دەرباز کۆسرەت رەسول لەگەڵ پارێزەران و مافپەروەران و یاساناسانی ھەولێر کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٧ی ئایاری ٢٠٢٣
لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان خستەڕوو، دیدگای یەکێتیی بۆ پرسەکان و چارەسەری کێشەکان خستەڕوو.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول باسی لە رۆڵی پارێزەران و مافپەروەران کرد، کە ھەمیشە رۆڵیان ھەبووە لە پێشخستنی کارە یاساییەکان و پاڵپشت و پشتیوانێکی بەھێز بوونە بۆ یەکێتیی و داواشی کرد رۆڵی زیاتر بگێڕن لە سەروەربوونی یاساو کارکردنی دادگاکان بە سەربەخۆیی.