د. نەرمین مەعروف بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی سێ رۆژە لە لیژنەی دارایی دەنگدان لەسەر بڕگەو ماددەکانی پرۆژە یاسای بودجە دەستیپێکردووە، بەشێکی زۆری دەنگی لەسەردراوە بەڵام کۆتایی نەھاتووە و خشتەکان ماوە دەنگی لەسەر بدرێت.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتا یاخود ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو پرۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە.

دوای خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە، لیژنەی دارایی میوانداریکردنی وەزارەت و دەستە و پارێزگارەکانی دەستپێکردووە، تاکو ئێستا ٤٦ کۆبوونەوەی بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی خەرجییەکان و کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنانی بودجە ئەنجامداوە.