قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی خانێ ئیبراھیم دەکات
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی....
ھەڤاڵی بەڕێز کاک بورھان سعید سۆفی*
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خانێ ئیبراھیم
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خانێ ئیبراھیم)ی دایکی هەردوو ھەڤاڵی بەڕێزمان کاک نەهرۆ سەعید سوفی و بورھان سەعید سۆفی، نیگەران و دڵگران بووم. کۆچکردوو خاتوو خانێ خانمێکی نیشتمانپەروەر و لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر و جوامێری کوردایەتی بوو، پشتگیر و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوو و لەو پێناوەشدا نەھامەتی و دەردەسەری زۆری بەسەر ھاتووە، کۆچکردنی جێگای ئەسفی ھەموومانە.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم. خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی