وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆراتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی رەوشی ئازادیی ئایینی بە ئەرێنی باسی هەرێمی كوردستان دەكات
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢٣
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەبارەی ئازادی ئاینی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانێکی زۆرە ئازادیی پەیڕەوکردنی ھەموو جۆرە ئایینەکان لەلایەن ھەموو پێکھاتەکانەوە لە ھەرێمی کوردستان رێگەپێدراوە، بەڵام لەدەرەوەی سنوری ئەو ھەرێمە لە عێراقدا بە تایبەتیش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی پەیڕەوکردنی ئایینەکانیان لە پێکھاتەکانی تر سنوردارکردوە رێگایان پێنادەن.
ئاماژەشی بەوەشکردووە، شەری مەزھەبی گروپە چەکدارەکان لەسەرانسەری عێراق بەردەوامە بێجگە لە ھەرێمی کوردستان نەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەم راپۆرتە پشتیبەستووە بە سەرکردە ئاینییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان، بە پێی وتەی ئەوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کەمیینەکانی ئەو وڵاتەیان ھەراسانکردووە.