سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی خانێ ئیبراھیم دەکات
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢٣
پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ .....
کۆچی دوایی خاتوو (خانێ ئیبراھیم ئەحمەد) دایکی ھەڤاڵ نەهرۆ سەعید سۆفی تێکۆشەری دێرین و بورھان سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شەھید سەردار سەعید سۆفی لە دڵەوە نیگەرانی کردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەی دەکەین کە نموونەی دڵسۆزی و تێکۆشانن لەپێناو گەلەکەمان.
خاتوو خانێ نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگری کورد بوو، بەھۆی دڵسۆزی و بەشدارییە کاریگەرەکەیان لە خەبات و شۆڕشی نوێدا ناڕەحەتی زۆریان چەشت. بەڵام ھەرگیز لەرێگە راستەکەی خەبات لاینەدا و تاوەکو ماڵئاواییکردنیشی سەربەرزانە و بۆ کوردستان ژیا.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان