سەرۆکی پەرلەمان: ڕێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن تەواوکراون
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢٣
د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤیللی ڤارجیولا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند، ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ھەنگاوەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی ھەڵبژاردنەکان.
وتیشی، رێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن تەواوکراون، چاوەڕوانن لە دەرفەتێکی نزیکدا لایەنەکان لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانیش بگەنە ڕێککەوتن.
ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق جەختیانکردووەتەوە لەوەی کە پێویستە پەلەبکرێت لە ئامادەکارییەکان و گەیشتن بە داڕشتنی کۆتایی لەسەر کۆی ئەو پرسانەی تائێستا بوونەتە لەمپەر لەبەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردن.