کوردستانکوردستان

ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، كێشەی تەكنیكی گواستنەوەی غاز چارەسەر بووە، بەهۆی ئەوەی ئاستی توانای باركردن لە كێڵگەی كۆرمۆر زیادكراوە، هاوتەریب بەرهەمی غازی سروشتیش زیاد دەكات و دەگەرێتەوە ئاستی بەرهەمهێنانی پێشوو.

وتیشی، بە چارەسەركردنی گرفتەكە كێشەی كەمبونەوەی كارەبای نیشتمانی چارەسەر دەبێت و دەگەرێتەوە ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژی پێشوو.

پێشتر وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند،بوو بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو كۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان،  بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەباش 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی شەممەش تورکیا لەسنووری برادۆست بۆردومانی چیای بن قەلاتە و گوندی بێرکمەیان کردووە، بەھۆی بۆردومانەکانیش زیانێکی زۆر بە ژینگە و دارستانی ناوچەکە کەتووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز  باسی لەوەشکرد، بۆردومانەکان ھەروەھا ترس و دڵەراوکێی لەلایی کۆچەرییەکانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە، چونکە لە ئێستادا کۆچەرییەکان لە چیاکانی برادۆست سەرقاڵی کاروبارەکانی رۆژانەیانن، لە ئێستادا فرۆکەی چاودێری بەبەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

ھەر رۆژی شەممەش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا زنجیرە چیای مەتینایان گوندەکانی دەڤەری نھێلیان لەروژھەڵاتی قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.سۆران جەمال تاھیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر کۆدەبنەوە.

د.سۆران جەمال تاھیر، ھەروەھا رایگەیاند، وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێت و ھەریەک لە جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و شاڵاو عەلی عەسکەری و سالار سەرحەد ئەندامی وەفدەکەن.

وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەردوولا دەکرێت، ھاوکات ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوانە دەکرێت کە لە ماوەی رابردوودا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق روویانداوە و ئەگەرەکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان بۆ ئایندە تاوتوێ دەکەن.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و کەسانی ئاکادیمی لە بواری ژینگە کۆبووەوە و رایگەیاند، لەم سەردەمەدا ھیچ حکومڕانییەک باش نییە ئەگەر پاراستنی ژینگە ئەولەوییەتی ستراتیژی نەبێت، ھیچ کۆمەڵگایەکیش کۆمەڵگایەکی زیندووی ھۆشیاری بەرپرسیار نییە کە بەرامبەر بە ژینگەکەی ھەستیار نەبێت.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا پلانەکانی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ژینگەییەکانیان تاوتوێکردوە و لە داھاتووشدا کۆبوونەوەی فراوانتریش لەسەر ئاستی پسپۆڕانی ھەرێم و عێراق دەکەن بۆئەوەی بە ھەوڵی ھەمەلایەنە بتوانن پرسی ژینگە بکەنەوە ئەولەوییەتی ستراتیژی لە سیاسەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەر لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی دوو شەممە کۆبوونەوەیەکی فراوانتر دەکەن بە بەشداری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم و سەرجەم کونسوڵ و نێردە دیپلۆماسییەکان لە ھەرێم بۆئەوەی بە ھاوکاری نێودەوڵەتی و وڵاتانی دۆست پێکەوە پلانێکی تۆکمەی گشتگیر ئامادە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد رەزا حائێری، کە خەڵکی شاری ئیلامی رۆژھەڵاتی کوردستانە و لەئێستادا بەندکراوە لە زیندانی ئێڤیندایە، لەسەر سکاڵای ڕێکخراوی زیندانەکانی تاران دۆسییەکی نوێ لەدژی کراوەتەوە و بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە و بڵاوکردنەوەی درۆ) لە دادگاییەکدا لە دادگای تاوانەکانی تاران بەبێ ئامادەبوونی خۆی، سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکردنی دیکەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە، لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی (پێکھێنانی گروپ و باند بە مەبەستی ھەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی) سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

رێکخراوی ھەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەحمەد رەزا حائێری لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا دووجار دەستگیرکراوە و ماوەیەک لە زینداندابووە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەڕێز لیوا/ پیرداود حەسەن بندیان 
بەڕێز پارێزەر/ کارەسول حەسەن بندیان

خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو ئەحمەد حەسەن بندیان

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (ئەحمەد حەسەن بندیان)ی براتان، نیگەران و دڵگران بووم. 

پرسەو سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەریوان وەلی برای گەنجە خنکاوەکە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆش تیمەکان و خەڵکی خۆبەخش بەردەوام بوون لە گەڕان بە دوای تەرمی براکەیدا، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.

ھاوکات عەقید مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وێڕای ئەوەی چەند تیمێکی مەلەوانی و تیمی غەواسیان ناردووە بۆ شوێنەکە و ئەمڕۆش لە سەعات ٩ی بەیانیەوە ئاوی بەنداوی دوبز کەمکراوەتەوە، بەڵام نەتواندراوە تەرمەکە بدۆزرێتەوە.

بە وتەی کەسوکارەکەی، ئەو گەنجە خنکاوە کارمەندی کۆمپانیای نەوتی باکور بووە و رۆژی دووشەممە بۆ مەلەکردن لەگەڵ دوو ھاوڕێی چووەتە بەنداوی دوبز لە پارێزگای کەرکوک، بەڵام کوڕەکەی ئەوان نەگەڕاوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان، لە ماوەی شەش مانگدا، زیاتر لە ٣٠ جار سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە و بەوھۆیەشەوە ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و  ٢٧ی دیکەش برینداربوون.

ھەر بە گوێرەی زانیارییەکان، سوپای تورکیا لە بۆردومانەکاندا ١٣ جار شاری حەلەب و چوار جار شاری  حەسەکە و یەک جار شاری رەقە و شەش جار شاری  قامیشلۆی بە ئامانج گرتووەتەوە، ھەروەھا چوار جار کۆبانێ و چوار جار مەنبەج و ھەریەک لە شارەکانی دێریک و عەین عیسای بۆردومانکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێک کە جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و ئیمزای ئیسحاق جیھانگیری جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانی لەسەرە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ١٠ی ئابی ٢٠١٩ەوە رەزامەندی داوە لەسەر ھاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزی تەوێڵە و پشتە و کێلی.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگەش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم مەرزەکەی بەسەرکردەوە و رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا مەرزەکە بەرەسمی بە ڕووی ھاتووچۆی گەشتیاراندا دەکرێتەوە، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابوری ھەڵەبجە و ھەورامان. 

جەختیشیکردەوە، لەداھاتوویەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن بەرەسمی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەنێوان ھەرێم و ئێران ھاتووچۆ بکەن کە ئەوەش ھاوکار دەبێت بۆ بوژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزار لە ھەڵەبجە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بەیانیە لە  لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە بە سەرپەرشتی عەبدوڵای ئازەربار ھێرشکراوەتە سەر فێرگە و ئوردوگانیان و بە قەناس تەقە لە پێشمەرگەکانیان کراوە و تائێستا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراھیمی و ھیوا سادقی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوێنێوە دوای راگەیاندنی کۆتایی پڕۆسەی یەکگرتنەوە لەلایەن ئەوانەوە، ھەوڵیاندا کە ئەم شەڕە ڕوونەدات، بەڵام کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ قەرەبووی شکستەکانیان لە ھیچ کردەوەیەک دەست ناپارێزن.

شەڕەکەی ھەردوو کۆمەڵە لەدوای ئەوە دێت، کە رۆژی چوارشەممە دوای حەوت مانگ،، یەکگرتنەوەی ھەردوو کۆمەڵەکە ھەڵوەشایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕەکەی زڕگوێز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوپەڕی نیگەرانی و ناڕەحەتی خۆیان لەبارەی رووداوەکەی زڕگوێز رادەگەیەنن و داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکەن دان بەخۆیاندا بگرن و رێگا نەدەن دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت، چونکە ئەوەی روودەدات لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی کوردایەتی و کۆمەڵەدا نییە.

حزبی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەن بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە و رێگرتن لە ھەر جۆرە ئاڵۆزییەک و بەھیوان ھەموو لایەک ھەست بە بەرپرسیارییەتی خۆی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی میدل ئیست ئای ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پشتیوانی پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە ھێزی پێشمەرگە کردووە، بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکراوە.

دون بەیکن ئەندامی کۆنگرێس لە کۆمارییەکان کە ئەو بابەتەی خستووەتە دەنگدانەوە بە پێگەی میدل ئیست ئای وتووە، ئەو بڕیارە پشتیوانی بەھێزی ھەردوو پارتەکەی ھەبووە، ئیدارەی ئەمریکاش ئاڕاستە دەکەن بۆ ئامادەکاری و جێبەجێکردنی پلانی مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ بەرگریکردن و بەرپەرچدانەوەی موشەکەکان، پێویستیشی بەوەیە لە ئەنجومەنی پیران پەسەندبکرێت.

سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چەندجارێک لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ وەفدەکانی ئەمریکا داوای ئەو سیستمەیان کردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک ھێرشکراوەتەسەر فڕۆکەخانەکانی و ناوچەکانی دیکەی ھەرێم. 

ھاوکات جوناسان لورد سەرۆکی پڕۆگرامی ئەمنی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە ناوەندی ئەمنی ئەمریکی بە پێگەکەی وتووە، ھێزی پێشمەرگە مانگانە ٢٠ ملیۆن دۆلار لەسەر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وەردەگرێت، دابینکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانیش بۆ پێشمەرگە رەنگە پێچەوانەی رێساویاساکان بێت، بەتایبەت کە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا کێبڕکێی چەک دەکەن و داواکارییەکی زۆر لەسەر ئەو سیستمە ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنێکی ورد، ھێزەکانی ئاسایشی راپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی ٢٠٢٣/٦/٢١تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە چەندین پارچەی ئامادەکراوی ماددەی ھۆشبەری لە جۆری ( ھێرۆین ) پێبووە بە مەبەستی فرۆشتنی. 

تۆمەتبار بەپێ ی ماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان راگیراوە ،لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە ٤٠٠ ملیاری تر دەگاتە ھەرێمی کوردستان، ھەوڵ دەدەین پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکەین. 

وتەبێژی وەزارەتی دارایی دەشڵێت، رۆژی شەممە ھەموو ئامادەکارییەکان تەواو دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی ھەموو وەزارەتەکان، ھیچ کێشەیەکیش لە دابەشکردنی مووچەدا نابێت پێش جەژن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی مامۆستای گەورەی کۆچکردوومان مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (نجیب)ی کوڕی ئەدیب و نوسەر و زانای گەورەی کورد مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، نیگەران و دڵگران بووم.

بەم بۆنە غەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی...

‎بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستای گەورە مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس 

‎بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (نەجیب) کوڕی زانای پایەبەرزی کورد مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین.

‎لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...491492493494495...998