دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنێکی ورد، ھێزەکانی ئاسایشی راپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی ٢٠٢٣/٦/٢١تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە چەندین پارچەی ئامادەکراوی ماددەی ھۆشبەری لە جۆری ( ھێرۆین ) پێبووە بە مەبەستی فرۆشتنی. 

تۆمەتبار بەپێ ی ماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان راگیراوە ،لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکەی بەردەوامە.