قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و کەسانی ئاکادیمی لە بواری ژینگە کۆبووەوە و رایگەیاند، لەم سەردەمەدا ھیچ حکومڕانییەک باش نییە ئەگەر پاراستنی ژینگە ئەولەوییەتی ستراتیژی نەبێت، ھیچ کۆمەڵگایەکیش کۆمەڵگایەکی زیندووی ھۆشیاری بەرپرسیار نییە کە بەرامبەر بە ژینگەکەی ھەستیار نەبێت.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا پلانەکانی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ژینگەییەکانیان تاوتوێکردوە و لە داھاتووشدا کۆبوونەوەی فراوانتریش لەسەر ئاستی پسپۆڕانی ھەرێم و عێراق دەکەن بۆئەوەی بە ھەوڵی ھەمەلایەنە بتوانن پرسی ژینگە بکەنەوە ئەولەوییەتی ستراتیژی لە سیاسەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەر لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی دوو شەممە کۆبوونەوەیەکی فراوانتر دەکەن بە بەشداری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم و سەرجەم کونسوڵ و نێردە دیپلۆماسییەکان لە ھەرێم بۆئەوەی بە ھاوکاری نێودەوڵەتی و وڵاتانی دۆست پێکەوە پلانێکی تۆکمەی گشتگیر ئامادە بکەن.