رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد رەزا حائێری، کە خەڵکی شاری ئیلامی رۆژھەڵاتی کوردستانە و لەئێستادا بەندکراوە لە زیندانی ئێڤیندایە، لەسەر سکاڵای ڕێکخراوی زیندانەکانی تاران دۆسییەکی نوێ لەدژی کراوەتەوە و بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە و بڵاوکردنەوەی درۆ) لە دادگاییەکدا لە دادگای تاوانەکانی تاران بەبێ ئامادەبوونی خۆی، سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکردنی دیکەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە، لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی (پێکھێنانی گروپ و باند بە مەبەستی ھەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی) سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

رێکخراوی ھەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەحمەد رەزا حائێری لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا دووجار دەستگیرکراوە و ماوەیەک لە زینداندابووە.