سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ھاوخەمی بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی...
بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستای گەورە مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس
بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (نەجیب) کوڕی زانای پایەبەرزی کورد مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



