حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران: ئەوەی روویدا لە بەرژەوەندیی بزووتنەوەی کورددا نییە
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕەکەی زڕگوێز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوپەڕی نیگەرانی و ناڕەحەتی خۆیان لەبارەی رووداوەکەی زڕگوێز رادەگەیەنن و داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکەن دان بەخۆیاندا بگرن و رێگا نەدەن دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت، چونکە ئەوەی روودەدات لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی کوردایەتی و کۆمەڵەدا نییە.
حزبی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەن بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە و رێگرتن لە ھەر جۆرە ئاڵۆزییەک و بەھیوان ھەموو لایەک ھەست بە بەرپرسیارییەتی خۆی بکات.



