کوردستانکوردستان

بەمەبەستی گرنگیدان بەبەرھەمی ناوخۆ و پشتگیریکردنی کێڵگەکانی ناوخۆ و دیاریکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ لە گۆشت و مریشک و ماسی، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری و چاودێری بازرگانی و ئاسایشی ئابوری لەگەڵ نوێنەری خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان کۆبوەوە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەت ھەڵدەستێت بە راگرتنی ھاوسەنگی نرخ و دابینکردنی گۆشتی سور، مریشک، ماسی، ھێلکە و رێگەنادات بەرزبونەوەی نرخ روبدات و ببێتە بارگرانی لەسەر شانی ھاووڵاتیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان فەخرەدین وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوز رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، نەخۆشێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، کە گومانی توشبوونی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لێکراوە.
وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە پشکنینی بۆ کراوە و پشکنینەکەی رەوانەی بەغداد کراوە، لەئێستاشدا ئەنجامی پشکنینەکەی گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە توشبووی تای خوێنبەربوونە.

توشبووەکە تەمەنی ٥٥ ساڵە و دانیشتووی ناحیەی دینارتەی سنووری قەزای ئاکرێیە، پیشەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵە.

وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ دەڵێت، توشبووەکە لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆکراوە، لەئێستاشدا دۆخی تەندروستی باشە و رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەنووس و چالاکوان ڕەنج پشدەری، رایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو یەختێک بە ٦٤ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە گیری خواردبووە، کە سەرجەمی سەرنشینەکان کورد بوون.

دەشڵێت دوای ئەوەی ھێزەکانی دەریاوانی لە ڕێگەی ژمارە ١١٢ەوە ئاگادارکردوەتەوە، بەدەم پەنابەرانەوە چوون و دوای چەندین کاتژمێر تەواوی کۆچبەرە کوردەکان ڕزگارکران.

ڕەنج پشدەری ئاماژەی بەوەشداوە، کۆچبەرەکان ژمارەیان ٦٤ سەرنشین بووە و لەنێویاندا ژنی دوگیان و منداڵ ھەبووە، کە بە ھاوکاری ھێزی دەریاوانی و نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان سەرجەمیان ڕزگارکران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالد عەباس، بەڕێوەبەری نوسینگەی دھۆکی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکی ھەرێم، دوێنێ کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر کۆبووەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا دەتوانێت ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێکبخات یاخود نا.

وتیشی کۆمیسیۆن گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەگەر ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق دوابخرێت کە مانگی ١٢ی بۆ دیاریکراوە، ئەوا کۆمسیۆن دەتوانێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێکبخات، ئەگەر نا کۆمیسیۆن وادەیەک پێشنیاز دەکات لە مانگی چوار یان پێنجی ساڵی داھاتوو، کە دەبێت لەسەری رێکبکەون و پاشان ئامادەکارییەکان دەکات.

خالد عەباس ئەوەشی روونکردەوە، ئەو کاتەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە زۆر نزیکە و رەنگە کۆمیسیۆن بڕیار بدات ئەو ھەڵبژاردنانە لە بەھاری ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت، چونکە دواخستنی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق کارێکی قورس دەبێت، بەوپێیەی یەکەمجارە بڕیار بدرێت ئەو ھەڵبژاردنە پێش ٢٠ی مانگی ١٢ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند،  پشتیوانی ھەر ھەوڵ و بڕیارێک دەکەن کە ببێتەھۆی گەڕاندنەوەی زەویوزاری کورد و تورکمان و ھەموو پێکھاتە رەسەنەکان، کە بە ھەر ھۆکارێک لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو و درابوون بە خەڵکی دیکە.

وتیشی، نوسراوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بە ھەنگاوێکی باش دەزانن و ئومێدیان وایە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش کاری جددی لەسەر بکات و بچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە ھەرێمی کوردستان و سلێمانی کردووە، کە ھۆکارەکەی بەھۆی کاریگەربوونی ناوچەکە بە بای رۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە و وایکردووە کە تۆز و خۆڵ ڕووبکاتە ناوچەکە و شەپۆلی خۆڵبارین دروست ببێت.

ڕاشیگەیاند، بە تێپەڕبوونی کات کاریگەرییەکانی کەم دەبێتەوە و لە ڕۆژانی داھاتووشدا جارێکیتر شەپۆلی خۆڵبارین دەست پێدەکاتەوە و دەشڵێت، پلەکانی گەرمای ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزمترە و ئەمەش ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی بای ڕۆژئاوا و دروستبوونی خۆڵبارین.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پێکھێنانی ئەو لیژنەیە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دوای ئەوە دێت، کە ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵی دووگیان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ھەولێر لەکاتی نەشتەرگەری منداڵبوون گیانی لەدەستدا، دوابەدوای رووداوەکەش، کەسوکارەکەی ھۆکارەکەیان بۆ کەمتەرخەمی پزیشکەکەی گەڕاندەوە و دووپاتیانکردەوە کە سکاڵا تۆمار دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش، بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی گیانلەدەستدانی ژنێکی دووگیان لە ھەولێر بەچاودێری و ئامادەبوونی دادوەری نوێنەری داواکاری گشتی بۆ بەدواداچوونی زانستی و یاسایی و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکان بۆ رای گشتی.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نزیک گوندی دزاوەر سەربە شاری نەوسود و  دوو بەتەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی ئێران برینداربوون.

ھەروەھا کۆڵبەرێکی تر بەناوی"موختار کویک"تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەریوان، دوای ئەوەی کەوتە بۆسەی ھێزەکانی سنور، بەھۆی ڕاوەدوونان بە دەستڕێژی گولە، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتووەتە خوارەوە و بەسەختی برینداربووە.

ھەروەھا کۆڵی چەند کۆڵبەرێک دوای راوەدوونانیان لەلایەن ھێزەکانی سنوری ئێران دەستی بەسەرداگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج ئەندامی ھەدەپە/یەسەپە دەستگیرکراون کە لەناویاندا جێگرانی بەرپرسی رێکخستنەکانی پارتی چەپی سەوز بوونیان ھەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەروەھا بەرپرسی یەکێک لە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە  تەکیرداغ دەستگیرکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ٩٢%ی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ کۆنتڕۆکردن و بە ئەلکترۆنیکردنی کارەبا تەواوبووە ئەوەش بوەتەھۆی ئەوەی سوتانی بگۆڕەکانی کارەبا کەم ببێتەوە.

دەشڵێت، ئێستا خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا گەیشتوەتە چوار ھەزارو ٥٤١ مێگاوات، لەکاتێکدا بەھۆی پرۆسەی چاککردنەوەوە ئاستی بەرھەمھێنان ئێستا تەنھا سێ ھەزارو ٥٠٠ مێگاواتە.

کامیل قەزاز راشیگەیاند، لە وەرزی ھاویندا خواستی بەکارھێنانی کارەبا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ شەش ھەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی ڕۆژی ھەینی، لە شاری ئەمستەردامی پایتەختی ھۆڵەندا، لە ھۆڵەکانی کۆنفڕانس و کۆنگرەی دامەزراوەی کەیتڵھاوس، بەختیار بەکر نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەھۆڵەندا، بەشداری سیمپۆسیۆمی ١٠ ساڵەی سەنتەری ماکس ڤەندەر ستولی سەربە پارتی کاری ھۆڵەندی بۆ کار و باری دەرەوەی وڵات دەکات، ھاوکات وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بێرت کوندەرس وەزیری پێشووی دەرەوەی ھۆڵەندا و سەرۆکی دامەزراوەی ماکس ڤەندەر ستول و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکە و بەڕێز تایس ڕەوتن ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و بەشێکی تر لەمیوانانی ئامادەبوو، سازداوە و تیایدا باس لەدواین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسییەکان و کار و پڕۆژەی دوولایەنە کراوە.

ھەر لەم سیمپۆسیۆمە لە رێگە ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە، پەیامی پیرۆزبایی و دۆستایەتی لەگەڵ دامەزراوەی ماکس ڤەندەر ستول و پارتی کاری ھۆڵەندی ، سەرکەوت مەحەمەد غەفوور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپسراوی بۆڕدی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان  پێشکەشکرا .

لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی دامەزراوەکە و رێکخەرانی سیمپۆسیۆمەکە سوپاسگوزاربوون و بەڵێنی درێژەدان بەھاوکاری و کاریھاوبەشیان بۆ یەکێتی دووپاتکردەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا، بەختیار بەکر نوێنەری یەکێتی لەھۆڵەندا رایگەیاند، یەکێتی و سەنتەری ماکس ڤەندەر ستولی سەربە پارتی کاری ھۆڵەندی بۆ کار و باری دەرەوەی وڵات، پارساڵ لە شاری سلێمانی لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەشییان ئیمزاکرد لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی دوو پارتەکە. ئامانجە ھاوبەشەکان، وەکو دوو ھێزی چەپ و دیموکراتخواز ھەوێنی پڕۆژە و چالاکییەکانی داھاتوو دەبن و سوود لە ئەزموونی درێژخایەنی سۆسیال دیموکراتەکانی ھۆڵەندا و ئەوروپا وەردەگیرێت بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ژینگە و پێکھاتەی سیاسی و کۆمەڵاتی عێراق و ناوچەکە. یەکێتی و پارتی کاری ھۆڵەندی پەیوەندییەکانییان لەئاستێکی بەرزە و متمانە ھەوێنی کار و پڕۆژەکانی ڕابڕدوو بووە، بۆ داھاتووش بەھەمان شێوە و بگرە فراوانتریش دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گرژییەکانی پێش پەسەندکردنی بودجە و کاتی پەسەندکردنی بودجەی عێراق کۆتایی ھاتووە و ئێستا کاتی ئەوەیە ناوماڵی کوردی رێکبخرێتەوە.

وتیشی، گرنگە یەکێتی و پارتی دابنیشن و رێکبکەون و پێویستە لێکۆڵینەوەش بکرێت کە راستە بڕگەی پاشەکەوتی مووچە لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دەنگی نەھێناوە یان نا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دابەشکردنی چوارەم بەشە ئاردی ھاووڵاتیان لە چوارچێوەی کۆبوونی خۆراکدا دەستیپێکردوە، کە ئاردێکی باشە و لە گەنمی ناوخۆیی و ھاوردە بەرھەمھێنراوە.

وتیشی، ھەر ھاووڵاتییەک مانگە ٩ کلیۆ ئارد بە پێی کۆبوونی خۆراک وەردەگرێت و ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان بۆ ١٠ بەشە ئاردی خۆراکی مانگانە پێویستیان بە ٦٥٠ ھەزار تۆن ئارد ھەیە.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح موسلیم،ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە" رایگەیاند، دوای ھەڵبژاردن تورکیا درێژە بە پلانی سڕینەوە و لەنابردن و پیلانی دژە رۆژئاوا دەدات، تائێستاش تورکیا  ھێرشەکان رانەگرتووە و ھەموو کەس دەکەنە ئامانج. 

سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەستانەش کە بڕیارە ٢١ی ئەم مانگە سازبکرێت، ساڵح موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، روسیا ئێستا پێویستی بە تورکیا ھەیە، بە تایبەتی بە ھۆی ئەو گەمارۆیانەی لە ئەنجامی شەڕی ئوکرانیا خراوەتە سەر مۆسکۆ، ئەوە ئیتر بابەتێکی نێونەتەوەییە، پێشبینیش ناکات رووسیا شتێک بکات، چونکە زۆر پەیماننامە لە نێوانیاندا ھەیە. 

جەختی لەوەشکردەوە، خۆبەڕێوەبەری بەر لە ماوەیەک بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی سوریا نەخشەرێگەیەکی راگەیاند،  تورکیا نە چارەسەری بۆ سوریا دەوێت، نە دەشییەوێت کورد تیایدا بەشدار بێت. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی هاوخەمییەکەی کۆسرەت رەسول... 

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری مام عومەر نۆغەرانی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی براو ھاوڕێم، رێکخستنی ناو شارو تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان (عومەر نۆغەرانی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم.

عومەر نۆغەرانی پیاوێکی تێکۆشەرو سەرڕاست بوو، ھاوڕێی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی رێکخستنە نھێنییەکان و قوربانیدان لەپێناو گەلەکەی بووە، کەسایەتی دیارو ناسراو بوو، ھەمیشە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی سنوورەکە رۆڵی بەرچاوی ھەبوو، پیاوێکی جوامێرو چاونەترس بوو، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم براو ھاوڕێیە تێکۆشەرەم.

بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادەی کۆچکردوو، ھاوڕێ و ھەڤاڵانم دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری ھەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی ھەرێمەوە...

بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو عومەر نۆغەرانی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵ (عومەر نۆغەرانی)، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و سەرۆکی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانم پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوسۆزی خۆم ئاراستەی خێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میھرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایش بە ئێوە و خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێ.

إنا للە وإنا إلیە راجعون

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/٦/١٧
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...493494495496497...998