قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە بنەماڵی کۆچکردوو ئەحمەد حەسەن بندیان دەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێز لیوا/ پیرداود حەسەن بندیان
بەڕێز پارێزەر/ کارەسول حەسەن بندیان
خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو ئەحمەد حەسەن بندیان
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (ئەحمەد حەسەن بندیان)ی براتان، نیگەران و دڵگران بووم.
پرسەو سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال



