مەریوان وەلی برای گەنجە خنکاوەکە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆش تیمەکان و خەڵکی خۆبەخش بەردەوام بوون لە گەڕان بە دوای تەرمی براکەیدا، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.

ھاوکات عەقید مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وێڕای ئەوەی چەند تیمێکی مەلەوانی و تیمی غەواسیان ناردووە بۆ شوێنەکە و ئەمڕۆش لە سەعات ٩ی بەیانیەوە ئاوی بەنداوی دوبز کەمکراوەتەوە، بەڵام نەتواندراوە تەرمەکە بدۆزرێتەوە.

بە وتەی کەسوکارەکەی، ئەو گەنجە خنکاوە کارمەندی کۆمپانیای نەوتی باکور بووە و رۆژی دووشەممە بۆ مەلەکردن لەگەڵ دوو ھاوڕێی چووەتە بەنداوی دوبز لە پارێزگای کەرکوک، بەڵام کوڕەکەی ئەوان نەگەڕاوەتەوە.